جزدانەکان

ناس واڵێت چاره‌سه‌رێكی دیجیته‌ڵی سه‌رده‌میانه‌یه‌ بۆ گشت مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانت. ناس واڵێت بێ جیاوازی ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ خاوه‌ن كۆمپانیا و لایه‌نی حكومی و ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان كه‌ سوودمه‌ند بن له‌م ڕێگه‌چاره‌ دیجیتاڵیە.له‌گه‌ڵ ناس واڵێت مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانت ئاسانتره‌.

جزدانی ناس پرێمیه‌ر تایبه‌ت كراوه‌ به‌ خاوه‌ن كۆمپانیاكان كه‌ هه‌موو پێداویستیه‌ گرنگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كاری تیایدا به‌رده‌سته‌. ناس پرێمیه‌ر ده‌رفه‌ت ئه‌داته‌ ئه‌ندامه‌كانی كه‌ مانگانه‌ سوودمه‌ند بن له‌ ٥ بیلیۆن دیناری عێراقی كه‌ ده‌توانن به‌كاریبهێنن له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ بۆمان ده‌سته‌به‌ركردون هه‌ر وه‌ك دابه‌شكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندان و خه‌رجیه‌ پێویستیه‌كانی ڕۆژانه‌.

مه‌رج و پێداویستیه‌كانی به‌شداریكردن له‌ جزدانی ناس پرێمیه‌ر بریتین‌ له‌: ١. به‌شداربووی كۆڕه‌ك تیلیکۆم بێت ٢. پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی عێراقی به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاره‌كه‌ یاخود جێگره‌كه‌ی ٣. پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی كۆمپانیاكه‌ به‌ته‌نها له‌ یه‌ك شوێندا و به‌ ئاسانترین ڕێگا ده‌توانیت هه‌ژماره‌كه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ریت و چاودێری خه‌رجی و مامه‌ڵه‌كانت بكه‌یت به‌ شێوازێكی ڕوون و ڕاسته‌وخۆ.