ناس واڵێت، جزدانێكی داهێنه‌رانه‌ی نوێیه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری سه‌رده‌میانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت و ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ هاوڵاتیان و خاوه‌ن كۆمپانیا و دام و ده‌زگا حكومی و ناحكومیه‌كان كه‌ به‌ شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانیان به‌ ئاسانترین ڕێگه‌ ئه‌نجام بده‌ن. ئامانجی سه‌ره‌كی دروستبوونی ناس واڵێت ڕه‌خساندنی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی باوه‌رپێكراوی دیجیتاڵیه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانی هاوڵاتیان.

ناس واڵێت به‌رده‌وام كار له‌گه‌ڵ بانك و دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان ده‌كات تاوه‌كو ژیانی هاوڵاتیان ئاسان بكه‌ن و به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان وه‌ربگرن. جگه‌ له‌مه‌ش ناس واڵێت هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ڕه‌خساندنی خزمه‌تگوزاریه‌ جۆراوجۆره‌كاندایه‌ تاوه‌كو هاوڵاتیان چیتر له‌خه‌می هه‌ڵگرتنی پاره‌ی كاشدا نه‌بن.

ناس واڵێت جزدانێكی ئه‌لیكترۆنی باوه‌ڕپێكراوی پارێزراوه‌‌ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌نی عێراقیه‌وه‌ كه‌ به شێوازێكی ئاسان به‌‌كاردێت له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌. هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه هه‌ر‌ له‌ ساتی ناو تۆماركردنیانه‌وه‌ هه‌موو پاره‌ و مامه‌ڵه‌ داراییه‌كان و زانیاریه‌كانیان پارێزراوه‌.