Skip to content
NassWallet

له‌گه‌ڵ ناس واڵێت بازاڕی بكه‌ و له‌ ڕێگه‌ی سكانكردنی QR كۆده‌وه

ناس واڵێت هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئاسانكردنی ژیانی هاوڵاتیاندایه‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌كارهێنانی كۆدی QR ی كردوه‌ به‌ ئامرازێكی پاره‌دان له‌كاتی بازاڕی كردندا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌نی هه‌ژماری ناس واڵێتن.

ته‌نها به‌ سكانكردنی كۆده‌كه‌ له‌سه‌ر كاشێری ئه‌و دوكانانه‌ی بازاڕیت لێ كردووه‌ ده‌توانیت پاره‌ی ئه‌و كاڵایه‌ بده‌یت كه خوازیاریت بیكریت.

 

پاش سكانكردنی كۆده‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ پاره‌ی كاڵاكه‌ له‌ باڵانسه‌كه‌ت ده‌بڕدرێت و نامه‌یه‌كی بڕینی پاره‌كه‌ دێته‌ سه‌ر شاشه‌كه‌ت تاوه‌كو له‌ مێژووی مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانتدا بمێنێته‌وه‌.