Skip to content
NassWallet

سیاسەتی پاراستنی زانیاری کەسی

یاسای تایبەتمەندی

ناس واڵێت بنیاتنراوە لەلایەن دامەزراوەی ناس بەشێوەی بەرنامەی بە خۆڕایی بەردەست دەبێت. ئەم خزمەتگوزاریە.پێشکەش دەکرێت لەلایەن ناس واڵێت بەبێ هیچ تێچوویەک

ئەم دۆکیۆمێنتە بەکاردێت بۆ ئاگادار کردنەوەی بەکارهێنەر سەبارەت بە یاساکانمان دەربارەی کۆکردنەوە و بەکارهێنان و بڵاو کردنەوەیزانیاریە کەسیەکانی هەرکەسێک کە بڕیاری داوە ئەم خزمەتگوزاریە بەکاربێنێت.

ئەگەر تۆ بڕیارت دا خزمەتگوزاری ئێمە بەکاربێنی، کەواتە تۆ ڕازێت بە کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیاریەکانی پەیوەست بەم یاسایە.

ئەو زانیاریانەی کە ئێمە کۆیان دەکەینەوە بەکاردەهێنرێت بۆ پێشکەشکردن و بەرەوپێش بردنی ئەم خزمەتگوزاریە.

ئەو دەستەواژانەی لەو یاسای تایبەتمەندیە بەکار هاتوون هەمان مانایان هەیە لە کە بەندو مەرجەکان دا هاتوون، کە بەردەستە لە ناس واڵێت بە مەرجێک مانای دیکەی پێناسە نەکرابێت لەو یاسای تایبەتمەندیە.

کۆکردنەوەو بەکارهێنانی زانیاری:

لەکاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکەمان، ڕەنگە پێویست بکات داوای هەندێک زانیاری ناسەرەوەی کەسیت لێبکەین کە پێک هاتووە بەڵام سنوردارنیە بە ناو، ئیمەیل، ژمارەی مۆبایل، وێنە،Know Your Customerئەو زانیاریانەی کە داوای دەکەین لەلای ئێمە دەپارێزرێت و بەکاردەهێنرێت هەروەک ڕوون کراوەتەوە لەو یاسای تایبەتمەندیە.

ئەم بەرنامە خزمەتگوزاری لایەنی سێیەم بەکاردەهێنێت کە ڕەنگە پێویست بکات زانیاری کۆبکاتەوە بۆ دەستنیشانکردنت.

تۆماری زانیاری

ئێمە پێتڕادەگەێنین کە هەرکاتێک خزمەتگوزاری ئێمە بەکاردەهێنی، لەکاتی ڕوودانی هەر هەڵەیەک لە بەرنامەکە ئێمە هەڵدەستین بە کۆکردنەوەی داتاو زانیاری (لەلایەن خزمەتگوزاری لایەنی سێیەم) لەناو مۆبایلەکەت کە پێ دەگوترێت تۆماری زانیاری. ئەم تۆماری زانیاریە لەوانەیە زانیاری وەکو ناونیشانی ئێنتەرنێت(“IP”)، ناوی ئامێرەکەت، ڤێرژنی سیستەمی کارپێکەر، رێکخستنەکانی بەرنامەکەت لەکاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری ئێمە، کات و بەرواری بەکارهێنانی خزمەتگوزاری وە ئاماری تر.

کوکیس

کوکیس چەند فایلێکی قەبارە بچووکن کەanonymous unique identifiersئەمانە دەنێردرێن بۆ ئەو وێبگەڕەی کە تۆ سەردانی دەکەیت وە هەڵگیراون لەناو یادگەی مۆبایلەکەت.

ئەم خزمەتگوزاریە کوکیس بەکارناهێنێت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ. بەڵام بەرنامەکە کۆد و کتێبخانەی لایەنی سێیەم بەکاردەهێنیت کە کوکیس بەکاردەهێنن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری خۆیان. تۆ بژاردەی پەسەند یاخود ڕەتکردنەوەی کوکیست هەیە وە زانینی ئەوەی چ کاتێک کوکیس ناردراوە بۆ ئامێرەکەت. ئەگەر تۆ کوکیس ی ئێمە رەت بکەیەوە لەوانەیە نەتوانی بەشێک لە خزمەتگوزاریەکەمان بەکاربێنی.

پاراستن

ئێمە زانیاری شەیرکردنت لەگەڵ ئێمە بە بەرزدەنرخێنین، بۆیە دەمانەوێت بیپارێزین، بەڵام پێویستە بزانیت کە هیچ ڕێگایەکی گواستەنەوەی داتا لە ڕێگای ئینتەرنێت ١٠٠٪ سەلامەت نیە.

لینک بۆ وێبسایتەکانی دیکە

ئەم خزمەتگوزاریە لینکی بۆ وێباسیتی دیکە تێدایە، ئەگەر کلیکیان لەسەر بکەیت ئەوە دەچیتە سەر وەێبسایتەکان. دەبێت بزانیت ئەم وێبسایتانە لەلایەن ئێمەونین. بۆیە داوات لێدەکەین کە مەرج و بەندەکانی ئەم وێبسایتانە بخوێنیتەوە بەرلەوەی بچیتە پێشەوە. ئێمە هیچ دەستگەیشتنێکمان بەسەر بەندو مەرجەکانی ئەوانەوە نیە.

تایبەتمەندی منداڵان

ئەم خزمەتگوزاریانە بۆ کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ نیە. ئێمە زانیاری کەسی لەسەر منداڵی خوار ١٨ ساڵی نیە. ئەگەر بزانین کە زانیاریەکمان تۆمارکردووە بۆ کەسێک لە خواتر تەمەنی ١٨ ساڵی ئەوە راستەوخۆ دەیسڕینەوە لە سێرڤەرەکانمان. ئەگەر تۆ دایک یاخود باوکی ئەو منداڵەی ئەوە ئاگادارمان بکەوە بۆ ئەوە کاری پێویست بکەین.

گۆڕانکاری لەبەندو مەرجەکان

ڕەنگە بەندو مەرجەکان تازە بکەینەوە هەندێک جار بۆیە پێویستە جار جار دووبارە سەیریئەم بەندو مەرجانە بکەیتەوە. لەکاتی بوونی هەر تازەبوونەوەیەک، ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە.

ئەم بەندو مەرجانە کاریگەرن لە ٨ مایسی ٢٠٢٠

پەیوەندیمان پێوە بکە

ئەگەر هەر پرسیارکێک یاخود پێشنیارێکت هەیە، دوودڵ مەبە کە پەوەیندیمان پێوە بکەیت بە کۆمپانیای ناس واڵێت.

support@nw.iq

0750-900-0900