Skip to content
NassWallet

مەرج و ڕێساکان

تکایە ئەم بەندو مەرجانە بە باشی بخوێنەوە بەرلەوەی هەژماری ناس واڵێت بکەیتەوە. بە چاڵاککردنی هەژمارەکەت دەکەویتە ناو ڕێکەوتنێکی یاسایی لەگەڵ ناس واڵێت - بۆخزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی. ناس واڵێ بە مافی خۆی دەزانێت کە بەشێک یاخود هەموو بەشەکانی ئەم بەندو مەرجانە بگۆرێت. ئەگەر هەرشتێك هەیە کە لێی تێناگەیت یاخود هاوڕانی لەگەڵی، تکایە پەیوەندی بە بەشی ڕاژەی بەژداربووان 9647509000900.

ناس واڵێت کۆمپانیایەکی ڕێگەپێدراو و ڕێکخراوە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بەگوێرەى مۆڵەتی ژمارە ١٠ لەبەروارى 09/06/2019.

پێناسە و وشەناسی

  1. خزمەتگوزارى: خزمەتگوزارى پارەدانە بەبەکارهێنانی ئامێرى مۆبایلە لەڕێگەی پەیوەست بوونی ڕاستەوخۆ بە ئاڵوگۆڕی ناوخۆییەوە.
  2. دابینکەرى خزمەتگوزارى پارەدانی ئەلیکترۆنی: بریتیە لە کۆمپانیای ناس واڵێت کە هەڵدەستێت بە دابینکردنی خزمەتگوزارى پارەدانی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی ئامێری مۆبایلەوە و بەڕەزامەندى بانکی ناوەندى عێراقی.
  3. گرێبەستی بەشداریکردن: ئەو بەند و مەرجانەیە کە دەبێتە هۆی درروستکردنی پەیوەندی لەنێوان کۆمپانیا و بریکار یان بەشداربوو, کە بەپشتبەستن بەم مەرجانە پاش درووست کردنی هەژمارى ئەلیکترۆنی بریکار یان بەشداربوو سوودمەند دەبێت لە خزمەتگوزاریەکان پارەدان لەڕێگەی ئامێرى مۆبایلەوە.
  4. بریکار یان بەشداربوو: بریتیە لە هەر تاکێک کە بەناوى خۆیەوە هەژمارێکی جزدانی ئەلیکترۆنی درووست دەکات و لەسەر ئەم بەند و مەرجانە واژۆ دەکات و لەڕێگەى بریکار یان دابینکەری خزمەتگوزاریەکە لە بەشی ناوخۆ تۆماردەکرێت بەمەبەستی بەکارهێنانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی ئامێرى مۆبایلەوە.
  5. جزدانی ئەلیکترۆنی بریتیە لە هەژمارێکی ئەلیکترۆنی کە لەلایەن دابینکەرى خزمەتگوزاریەکە دەکرێت بە ناوى بریکار یان بەشداربووەکە کە لە ڕێگەیەوە مامەڵەى پارەدان ئەنجام بدرێت بە بەکارهێنانی ئامێرى مۆبایل.
  6. پارەی ئەلیکترۆنی: بریتیە لەو بڕە پارەیەی کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی پاشەکەوت دەکرێت. کە بەردەست دەبێت لەبەرامبەر دانانی هەمان بڕە پارە بەهەمان جۆرى دراو, وە ڕێگایەکی ئاسانە بۆ ئاڵوگۆڕکردن و پارەدانی ئەلیکترۆنی لەنێوان دوو لایەندا.
  7. تۆمارە ئەلیکترۆنیەکان: بریتیە لە تۆمارکردن, گرێبەست , نامەی زانیاریەکان کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دروستدەکردێت , دەنێردرێت, دەگەیەنرێت یان پاشەکەوت دەکرێت.
  8. وشەی نهێنی: بریتیە لە دەربڕینێک, ژمارە وە یان هێمایەکی نهێنی کە لەڕێگەیەوە بریکار یان بەشداربوو دەتوانێت سوودمەندبێت لە خزمەتگوزاریەکان وە لەڕێگەیەوە دابینکەرى خزمەتگوزاریەکە دەتوانێت لە ڕاستی و درووستی بریکارەکە یان بەشداربووەکە دڵنیاببێتەوە.
  9. زانیارى نهێنی: بریتیە لە سەرجەم زانیاریەکانی تایبەت بە چالاککردن و بەکارهێنانی پارەدانی ئەلیکترۆنی وەک وشەی تێپەڕ, وشەی نهێنی, وە زانیاری و مامەڵەکانی بەشداربوو.
  10. وشەى نهێنی بۆ تەنها یەکجار: وشەیەکی نهێنیە کە تەنها یەک جار و بەمەبەستی پەسەندکردن بەکاردەهێنرێت تەنها بۆ چوونە ناو سستەمەکە وە یان بۆ ماوەیەکی کەم ئەمەش لەپێناو ڕێگرتن لە چەندجار بەکارهێنانەوەى بۆ کردارى پەسەندکردن.
  11. بانک: بریتیە لە بانکی ناوەندی عێراقی, کە لایەنی بەرپرسە لەپێدانی مۆڵەتی کارکردن و پێدانی ڕێنمایی بە کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و سەرپەرشتیکردنیان و چاودێریکردنیان.
  12. بریکارى سەرەکی: بریتیە لە لایەنێکی مەعنەوی, کەسێکی خاوەن پێگای بەرز, یان کەسێکی ئاسایی کە گرێبەستی نێوان بریکارەکە و کۆمپانیای دابینکەرى پارەدانە ئەلیکترۆنیەکە جێبەجێ دەکات لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بە بریکار یان بەشداربوو.
  13. هۆبەی نەتەوەیی: سستمێکی ئەلیمترۆنیە کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقیەوە بەڕێوەدەبرێت و سەرپەرشتی دەکرێت وە تێیدا بانکەکان و کۆمپانیاکان و سوودماندانی خزمەتگوزاریەکە تۆمار دەکرێن بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی مامەڵە داراییەکان و لەڕێگەیەوە پوختە داراییەکانی لێدەردەکرێت و بەپێی پێویست تۆماردەکرێت لەسەر هەژمارى بانکەکان یان بانکە کۆتاکان, یان قەدەغەى دەکات لە هەژمارى بانکەکان یان بانکە کۆتاکان وە بە تۆماررکردنی سەرجەم ئەو مامەڵانەى کە لەڕێگەیەوە ئەنجام دەدرێن.
  14. ڕێنماییەکانی ڕووبەڕوبونەوەى سپیکردنەوەى پارە و پشتگیریکردنی دارایی تیرۆرستان: بریتین لەو ڕێنماییانەى کە لەلایەن نووسینگەی ڕووبەڕوبونەوەى سپیکردنەوەى پارە و پشتگیریکردنی دارایی تیرۆرستانەوە دەدرێت بە دابینکەرانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بە ئامیڕی مۆبایل و بریکارەکانیان.
  15. گرنگیدان بە بریکارەکان: بریتیە لە کردارى وەرگرتنی زانیارى تایبەت بە بریکارەکان, وە لیضکۆڵینەوە لەو زانیاریانە لەڕێگەى سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراوەوە, بۆ دەرخستنی ناسنامەی بریکارەکە و زانینی هەر مامەڵەیەکی گومانلێکراو لەئەگەرى بوونیدا.

ئەرک و لێپرسراوێتیەکانی ناس واڵێت بەرامبەر بە بەشداربووەکانی

  1. بە ڕێککەوتن لەسەر پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزاریە بەگوێرەى یاسا و ڕێسا کارپێکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراقی و بە پابەندبوون بە ڕێسا و مەرجەکان.
  2. ناس واڵێت پابەندە بە پاراستنی زانیاریەکانی بەشداربووان و نەدرکاندنیان تەنها لە کاتێکدا نەبێت کە دەزگاکانی ئاسایش و دادوەری داوایان بکات یان پاش پێشکەشکردنی داوایەکی فەرمی لەلایەن بانکی ناوەندى عێراقیەوە.
  3. کۆمپانیا پابەندە بە گرتنەبەرى سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان و هەر جۆرە ڕێنماییەک کە لەلایەن بانکی ناوەندى عێراقیەوە دەربکرێت و پابەند دەبێت بە یاساکانی ڕوبەڕوبوونەوەى سپیکردنەوەى پارە و پشتگیریکردنی دارایی تیرۆرستان.
  4. ناس واڵێت بڕە پارەیەک وەک حەقدەست وەردەگرێت لەبریى جێبەجێکردنی ئەو مامەڵە داراییانەى کە بەشداربوو ئەنجامیان دەدات لەکاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارى پارەدان لەڕێگەی ئامێری مۆبایلەوە.
  5. ناس واڵێت پابەندە بە ئاگادارکردنەوەى بەشداربوو لە بڕی باڵانسەکەى پاش کۆتایی هاتنی مامەڵەکەی.
  6. ناس واڵێت پابەندە بە گەڕاندنەوەى بڕە پارەى بەردەست بۆ بەشداربوو لە کاتی وەستانی خزمەتگوزارى جزدانەکەى بەگوێرەى ئەو ڕێکارانەى کە لە یاساکەدا باسکراوە.
  7. ناس واڵێت پابەند دەبێت بە کۆتایی هێنانی گرێبەستی بەشداریکردن لەسەر داوای بەشداربوو هەر کاتێک بیەوێت و بەبێ وەرگرتنی هیچ حەقدەستێک, وە ناس واڵێت پابەند دەبێت بە گرتنەبەرى ڕێکارە پێویستەکان بۆ گێڕانەوەى ئەو بڕە پارەیەی کە تایبەتە بە بەشداربووەکە ئەمش پاش ئاگادارکردنەوەى بەشداربوو بە نووسراوى دەستی و ئەلیکترۆنی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یان ڕێککەوتنەکەى و جێبەجێکردنى داخستنی جزدانەکە و نەهێشتنی پەیوەندی نێوان جزدانەکە و ژمارە مۆبایلی بەشداربووەکە لە هەمان ڕۆژی کارکردندا.
  8. لەکاتێکدا کۆپانیای پەیوەندیەکان (کۆڕەک تیلیکۆم) ناچاربێت بە گۆڕینی ژمارە مۆبایلی تایبەت بە بەشداربوو یان گۆڕانکاریکردن لە تایبەتمەندی هێڵەکەدا لەپای جێبەجێکردنی بڕیارە ڕێکخراوەییەکان یان بە هەر هۆکارێکی تر, ئەرکی ناس واڵێتە کە پارێزگارى لە هەژماری بەشداربووەکە بکات بە جۆرێک کە بگونجێت, بە گواستنەوەى هەژمارەکە بۆ ژمارە مۆبایلێکی نوێ , وە لەکاتێکدا ئەم هەنگاوە جێبەجێنەکرا ئەوا ناس واڵێت پابەند دەبێت بە پێدانەوەى بڕی پارەى دانراو لە هەژمارەکەدا بە بەشداربووەکە بە پارەى کاش.
  9. بەشداربوو پابەندە بەوەی کە سەرجەم زانیاری و بەڵگەنامەکانی ڕاست و درووستن و تەواوی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت لەبارەى ناوەڕۆک و یاسایی بوونی بەڵگەنامەکانی و درووستی زانیارى ناو بەڵگەنامەکانی.
  10. بەشداربوو پابەند دەبێت بە خوێندنەوە و تێگەشتنی چۆنیەتی کارکردنی خزمەتگوزاریەکان و هەر جۆرە ڕێنماییەکی چاپکراو و ئاماژە پێکراو کە لە ماڵپەڕە ئەلیکترۆنیەکەى کۆمپانیادا بوونی هەبێت.
  11. پێویستە کە بەشداربوو یان بریکار ڕەزامەندبێت بەوەى کە سەرجەم تۆمارە ئەلیکترۆنیەکانی کۆمپانیا ڕاست و درووستن و پێویستە پابەندبێت پێیانەوە وە مافی نیە کە دژیان بووەستێتەوە و تانەیان لێبدات لەلای هەر لایەنێک, هەروەها دەبێت ڕەزامەندبێت بەوەى کە ئەم تۆمارە ئەلیکترۆنیەی, لەسەر سستەمەکانی کۆمپانیا دەپارێزرێن و دەردەکرێن و پەیوەستە بە ئاڵوگۆڕى ناوخۆ و تایبەتە بە سەرجەم مامەڵەکان لەلایەن ئاڵوگۆڕى ناوخۆوە جێبەجێدەکرێن, تۆمارێکی بڕواپێکراوە لەکاتی بوونی هەر ناکۆکیەکدا.
  12. بەشداربوو یان بریکار پابەند دەبێت بە خوێندنەوەى ڕێنماییەکانی پارەدانی لەڕێگەی ئامێرى مۆبایلەوە و ڕێکارەکانی کارکردن و ئەو ڕێنماییانەى لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقیەوە لەم بارەیەوە دەردەکرێن و هەر گۆڕانکارییەک کە تێیاندا ڕوو دەدات.
  13. بەشداربوو یان بریکار دان بەوەدا دەنێت کە کۆمپانیا بەرپرس نیە لە ڕوودانی هەر مامەڵەیەکی ئەنجام نەدراو یان ڕەتکردنەوەى هیچ پەیوەندیەکی بە سستەمی کارکردنی خزمەتگوزاریەکەوە نیە.
  14. پێویستە بەشداربوو پابەندبێت بە پاراستنی ژمارەى نهێنی جزدانەکەی و لەلای هیچ کەسێک نەیدرکێنێت.
  15. کۆمپانیای ناس واڵێت بە مافی خۆی دەزانێت کە لەکاتی پێویستدا گۆڕانکارى بکات لە مەرجەکانی بەکارهێنان و بڕی حەقدەست هەر کاتێک بیەوێت و بەبێ ئاگادارکردنەوەى پێشوەختە, وە لەڕێگەی کورتە نامەوە یان ماڵپەڕى ئەلیکترۆنی ناس واڵێتەوە گۆڕانکاریەکان ئاشکرا دەکرێن وە ئەم جۆرە ئاگادارکردنەوەى بە شێوازێکی فەرمی دادەنرێت.
  16. بریکار دان بەوەدا دەنێت و ڕەزامەند دەبێت بەوەى کە هەموو کات کۆمپانیا مافی خۆی دەپارێزێت بە گۆڕانکاریکردن لە ڕێسا و مەرجەکانی تایبەت بە ئەم خزمەتگوزاریە, وەک نرخی خزمەتگوزارى, ئەمەش پاش ئەوەی ئاگادار دەکرێنەوە لەڕێگەی کورتە نامەوە یان هەر ڕێگایەکی ئاگادارکردنەوەى گونجاو .
  17. بەشداربوو و کۆپانیا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەى کە کۆمپانیا مافی خۆیەتی ڕاستەوخۆ گرێبەستەکە هەڵبووەشێنێتەوە لەکاتێکدا کۆمپانیا نەتوانێت ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانەى لە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقدا هاتووە تایبەت بە بەشداربوو بەجێیان بگەیەنێت.
  18. لەگەڵ ئەنجامدانی گرێبەستەکە ئەوا بەشداربوو کۆمپانیا سەرپشک دەکات لە کەمکردنەوەى بڕە پارەی پێویست لە جزدانی ئەلیکترۆنی تایبەت بە بەشداربوو لەبری ئەنجامدانی هەر مامەڵەیەک و حەقدەست و پارەى عموولەی تایبەت بە بەشداربوو, وە ئەگەر ئەو بڕە پارەیەى لە جزدانەکەدابوو بەشی حەقدەست و خرجی مامەڵەکانی نەکرد ئەوا ئەوا کۆمپانیا مافی خۆیەتی کە مامەڵەکە ڕەتبکاتەوە.
  19. ئەو مامەڵانەى کە بشداربوو لەڕێگەی جزدانە ئەلیکترۆنیەکەیەوە ئەنجامی دەدات بەشێوەیەکی کۆتاییەوە توانای هەڵوەشاندنەوەى نیە, کەواتە بەشداربوو ناتوانێت داوا لە کۆمپانیا بکات کە مامەڵەیەک یان ئاڵوگۆڕێک هەڵبوەشێنێتەوە.
  20. بەشداربوو ڕازی دەبێت بەوەى ڕێگا بدات بە کۆمپانیا کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی پێوە بکەن و کورتەنامەى بەبازاڕکردنی تایبەت بە خزمەتگوزارى کۆمپانیای بەدەست بگات.
  21. بەشداربوو ئەوە دەزانێت کە ئەو خزمەتگوزاریەی کە کۆمپانیا دابینی دەکات لە هەر کاتێکدا بێت ئەگەرى بچڕانی هەیە, هۆکارەکە لە لایەنی تەکنیکی و لەکارکەوتنی سستەمی جزدانە ئەلیکترۆنیەکە بێت یان بچڕانی هێڵی مۆبایلەکەی بێت وە یان بەهۆى چاکسازیکردنی لەناکاوبێت لە بەرنامە و سستەمەکاندا, وە کۆمپانیا بە خێرایی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدات, وە دەبێت ئەوە ڕوون بێت کە کۆمپانیا بەرپرس نیە لە قەرەبووکردنەوەى هەر زەرەر و زیانێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بەشداربووەکە کە لەکاتی پچڕانی خزمەتگوزاریەکەدا ڕوو دەدات.
  22. بەشداربوو یان بریکار مافی ئەوەى نیە کە سەرجەمی یان بەشێکی ئەم مەرج و ڕێسایانە بدات بە کەسێکی دیکە یان دەست بەرداریان ببێت.
  23. ئەگەر بەشداربوو یان بریكاری ناس واڵێت ویستی لەبارەی هەر بابەتێكی پەیوەست بە ئەپڵیكەیشنەكەوە یان لەبارەی ئەو خزمەتگوزاریانەوە قسە بكات كە كۆمپانیا پێشكەشی دەكات ئەوا دەتوانێت لەرێگەی ئەو ژمارە تەلەفونانەی لە ماڵپەڕە ئەلیكترۆنیەكەماندا بەردەستە یان لەڕێگەی ماڵپەڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن, یان دەتوانن سەردانی بنكەكانی فرۆشتن و بریكارە سەرەكییەكانمان بكەن.
  24. ئەو خزمەتگوزاریانەی كە ناس واڵێت پێشكەش بە بەشداربوانی دەكات هەموو ڕۆژانی هەفتە و 24 كاتژمێری بەردەوام بەردەستە.
  25. بەدەر لەم ڕێككەوتن و مەرج و ڕێسایانەی كە لێرەدا باسكراوە سەرجەم ئەو نوسراو و ئاگاداركردنەوانەی كە پێویستە بنێردرێن بۆ بەشداربوو بە شێوەیەكی فەرمی نێردراون و بەمەبەستی ئاگاداركردنەوەیانە.
  26. ئەو كورتە نامە و نووسراوانەی كە ناس واڵێت بۆ بەشداربوانی دەنێرێت سەرجەمیان فەرمین و وا دادەنرێت كە لەگەڵ ناردنیان گەشتووەتە دەست بەشداربووان.
  27. لەكاتی بوونی هەر كێشەیەكی پەیوەست بە خزمەتگوزاریەكانی ناس واڵێتەوە ئەوا بەشداربوو دەتوانێت دەست بەجێ پەیوەندی بكات بە سەنتەری خزمەتگوزاری بەشداربوانەوە لەڕێگەی ئەو ژمارە تەلەفونانەی كە لە ماڵپەڕە ئەلیكترۆنی كۆمپانیادا بەردەستن وە یان لەڕێگەی سەردانكردنی نزیكترین بنكەی فرۆشتن یان بریكارەكانمان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان لە ماوەی 5 ڕۆژی كاركردندا.
  28. بەشداربوو مافی خۆیەتی كە پەیوەندی بە كۆمپانیاوە بكات لەڕێگەی ژمارە تەلەفوونی بێ بەرامبەری تایبەت بە بەشی سكاڵاكان لە هەركاتێكدا بێت و 24 كاتژمێری بەردەوام.
  29. كۆمپانیای ناس واڵێت پابەندە بە ڕاگەیاندنی نرخی خزمەتگوزاریەكانی و جۆرە جیاوازەكانی جزدان بە چەند ڕێگایەك وەك بڵاوكردنەوەی لە ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی كۆمپانیادا, یان بە ناردنی كورتە نامە بۆ بەشداربووان وە یان لەڕێگەی ئەو بڵاوكراوانەی كە لە بنكەكانی فرۆشتن و بریكارەكانماندا هەیە.
  30. ناس واڵێت بە مافی خۆی دەزانێت كە گۆڕانكاری بكات لە نرخ و حەقدەستی ئەو خزمەتگوزاریانەی بۆ بەشداربوانی دابین دەكات بەبێ ئاگاداری پێشوەختە و بەشداربوویش دان بەو ڕاستیەدا دەنێت, وە ڕەزامەند دەبێت بەوەی كە نرخەكان لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی تر دەگۆڕدرێن.
  31. بەشداربووی ئەم جزدانە بەڵێن دەدات كە حەقدەستی خزمەتگوزاری و پارە ڕاكێشان و پارەدانان و ئاڵوگۆڕی پارە و هەر خزمەتگوزاریەكی تر كە كۆمپانیا دابینی دەكات بۆیان بدات, وە كۆمپانیا لەڕێگەی كەمكردنەوەی باڵانسی ئەلیكترۆنیی جزدانی بەشداربووەوە ئەو حەقدەست وەردەگرێت لەبری ئەو مامەڵانەی كە بەشداربوو ئەنجامیان دەدات.
  32. هەر ڕێنماییەك دەردەكرێت لەبارەی بەكارهێنانی جزدانی ئەلیكترۆنی ناس واڵێتەوە و هەر حقدەستێك لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقیەوە بسەپێنرێت وە كبەشێك لەم ڕێككەوتنە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت, وە ئەو حەقدەست و خەرجیانە بەگوێرەی خشتەی نرخی خزمەتگوزاریەكان دەبێت و لە هەر كاتێكدا بێت ئەگەری گۆڕانكاری هەیە.
  33. بەشداربوو بەرپرسە لە سەرجەم حەق دەستی ئەو مامەڵانەی كە لە هەژمارەكەیەوە و بە بەكارهێنانی ژمارە نهێنیەكەی ئەنجام دەدرێن هەروەها خەرجی ئەو پەیوەندی و مامەڵانەی دیكەی لەڕێگەی هێڵی پەیوەندی كۆڕەك تیلیكۆمەوە ئەنجام دەدرێن, جا ئەو پەیوەندی و مامەڵانە لەلایەن بەشداربوو خۆیەوە ئەنجامدرابێت یان كەسێكی تر ئەنجامی دابن بە ڕێگەپێدان یان ئاگاداری بەشداربووەوە یان بەێ مۆڵەت ئەنجام درابێت, هەروەها بەشداربوو بەرپرسە لە حەقدەستی سەرجەم پارە هاتوو و ڕۆشتووەكان.
  34. بەگوێرەی ئەم مەرج و ڕێسایانە و پاش ئەنجامدانی هەر مامەڵەیەك بە سەركەوتوویی كورتە نامەیەكی دڵنیاكردنەوەی بەدەست دەگات كە تێیدا جۆری مامەڵەكە ڕونكراوەتەوە و نوێترین باڵانسی بەردەست لە جزدانەكەدا نیشان دەدات.