به‌شداربووی تازه‌یت و پرسیارت هەیە؟

لێره‌وه‌ ده‌توانیت بگه‌ڕێیت بۆ پرسیاره‌ دووبارەکان (FAQ)

٣٤ پرسیار

دانیشتوانی عێراق ده‌توانن به‌ چه‌ندین ڕێگه‌ی گونجاو ببنه‌ خاوه‌نی هه‌ژماری ناس واڵّێت. ڕێگه‌ی یه‌كه‌م – به‌ سه‌ردانی كردنی یه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ناس والێت یاخود یەکێک لە بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمان دەرفەتێکت پێ دەدرێت كه‌ ببیته‌ خاوه‌نی هه‌ژماری ناس واڵێت. پێویسته‌ خوازیار به‌ڵگه‌نامه‌كانی كه‌سی یاخود ناسنامه‌ی باری شارستانی له‌گه‌ڵ كارتی زانیاری پێبێت تاوه‌كو مافی بوون به‌ ئه‌ندامی ناس واڵێتی پێبدرێت. ڕێگه‌ی دووه‌م – ده‌توانیت به‌ زیاد كردنی ئه‌پلیكه‌یشنی ناس واڵێت بۆ مۆبایله‌كه‌ت ببیته‌ خاوه‌نی هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به‌ خۆت. ڕێگه‌ی سێیه‌م – به‌ په‌یوه‌ندی كردن به‌ #343* له‌ ڕێگه‌ی ژماره‌ی كۆڕه‌ك تیلیکۆمە‌وه‌و بە ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه‌كان دەرفەتێکت پێ دەدرێت ببیته‌ خاوه‌نی هه‌ژماری ناس واڵێت. تێبینی: ئه‌و خوازیارانه‌ی ڕێگه‌ی دووه‌م و سێیه‌م هه‌ڵده‌بژێرن ته‌نها ده‌توانن ببنه‌ خاوه‌نی جزدانی كاتی ناس لایت كه‌ كارایه‌ بۆ ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژ واته‌ دوو مانگ. هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئه‌م جۆره‌ جزدانه‌ مافی مامه‌ڵه‌كردنه‌ داراییه‌كانی سنورداره‌ و ده‌بێت مانگانه‌ له‌ ١ ملیۆن دیناری عێراقی تێنه‌په‌ڕێت. بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن له‌ به‌كارهێنان و سوودمه‌ند بوون له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ناس واڵێت ده‌توانن سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی سه‌ره‌كی ناس واڵێت بكه‌ن تاوه‌كو جزدانه‌كه‌یان له‌ ناس لایتی كاتییه‌وه‌ بگۆڕن بۆ جزدانی هه‌میشه‌یی ناس پڵه‌س. ده‌توانیت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م به‌سته‌ره‌وه‌ نزیكترین بنكه‌ سه‌ره‌كیه‌كانمان له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونته‌وه‌ بدۆزیته‌وه‌: کلیک لێرە بکە

بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری جزدانی (ناس پڵه‌س) ی هه‌میشه‌یی، پێویسته‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقی له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی بنكه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ناس واڵێت یاخود سەردانیکردنی بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمان، هه‌ر یه‌ك له‌ ناسنامه‌ی عێراقی یاخود ناسنامه‌ی باری شارستانی له‌گه‌ڵ كارتی زانیاری پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌روه‌ها بۆ كه‌سانی بیانی، پێویسته‌ پاسپۆرت و كارتی نیشتەجێ بوون پێشكه‌ش بكه‌ن تاوه‌كو بتوانن ببنه‌ خاوه‌نی هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به‌ خۆیان. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی جۆرەکانی ئەو جزدانانەی پێشکەش دەکرێن وبۆ زانینی ئەو جزدانەی بۆتۆ گونجاوە، تکایە کلیک لێرە بکە.

ناس واڵێت ڕێگه‌چاره‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی ئه‌لكترۆنییه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانت له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه‌‌ و ڕیگه‌ پێدراوە به‌پێی ماده‌ی (٤)ی یاسای بانكی ناوه‌ندی عێڕاقی ژماره‌ (٥٦)ی ساڵی ۲۰۰٤ و پاڵپشتی ده‌كرێت له‌لایه‌ن كوره‌ك تلیكۆمه‌وه‌، واتا ئه‌و بڕه‌
پاره‌یه‌ی له‌ناس واڵێتدا دایده‌نێیت به‌ته‌واوی له‌ ڕێگه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ پارێزگاری لێده‌كرێت.

نەخێر, بەڵام دەبێت دانیشتووی عێراق بیت و بەشداربووی هێڵی كۆڕەك تیلیكۆم بیت.

نەخێر پیویستە بەشداربوویەكی چالاكی هێڵی كۆڕەك تیلیكۆم بیت.

بڕی باڵانسی بەردەست بریتیە لەو بڕە پارەیەی كە لە هەژمارەكەتدا هەیە.

نەخێر, بۆ كردنەوەی هەژماری ناس واڵێت پێویست بە هەژماری بانكی ناكات.

نەخێر, بۆ کردنەوەى هەژمار پێویستە خاوەن هەژمارەکە بەلگەنامە و ناسنامەى خۆى دابین بکات, بەشداربووی هێڵی کۆڕەک تیلیکۆم بێت, وەک پێویستییەکی یاسایی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقی پێویستە بەند و مەرجەکانی بەکارهێنانی جزدانەکە واژۆبکات.

نەخێر, بۆ کردنەوەى هەژمارى ناس واڵێت حەق دەست وەرناگیرێت.

ناس واڵێت هیچ مه‌رجێكی تایبه‌تی نیییه‌ بۆ دیاری كردنی كه‌مترین بڕه‌ پاره‌ی دانراو له‌كاتێكدا دانانی زۆرترین بڕه‌ پاره‌ی سنوردار كردووه‌ و مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانی ڕۆژانه‌ و مانگانه‌ی دیاری كردووه‌ ئه‌م مه‌رجانه‌ش به‌پێی جۆری جزدانه‌كان‌ ده‌گۆڕێت. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی جۆرەکانی ئەو جزدانانەی پێشکەش دەکرێن وبۆ زانینی بڕی پارەی ڕێگەپێدراو، کلیک لێرە بکە.

دەتوانیت پارە بخەیتە سەر جزدانەکەت لەڕێگەی یەکێک لە لقەکانی ناس واڵێت یاخود لە ڕێگەی یەکێک لە بریکارە ڕێگەپێدراوەکانەوە لەسەرانسەری عیراق کە ژمارەیان لە ١٠٠٠ لق و بریکار زیاترە. باڵانسی جزدانەکەت دەستبەجێ زیاد دەبێت و دەتوانیت بە ئارەزووی خۆی بەکاربهێنی. بۆ زانینی نزیکترین لق و نزیکترین بریکارە ڕێگەپێدراوەکان، کلیک لێرە بکە.

نەخێر, زیادکردنی پارە بۆ ناو جزدانەکەت بێ بەرامبەرە, بۆ هەر شوێنێک بڕۆیت.

بەڵێ, دەتوانیت پارەکەت ڕابکێشیت لە ڕێگەی هەزاران لق و بریکارى ناس واڵێتەوە لە هەر شوێنێک بیت, لە هەر کاتێک بێت. نزیکترین لق بدۆزەرەوە لە ڕێگەى نەخشەی لقەکانمانەوە.

نەخێر, سنوورى بەکارهێنانی سەرجەم جزدانەکان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقیەوە دانراوە.

نەخێر، هه‌ر به‌شداربوویه‌كی كۆڕه‌ك تیلیكۆم ده‌توانێت ببێته‌ خاوه‌نی تەنها یه‌ك هه‌ژماری ناس واڵێت بە گوێرەی یاسا و ڕێساکانی بانکی ناوەندی عیراق.

ده‌توانیت له‌ ڕێگه‌ی iOS یاخود Android ئه‌پلیكه‌یشنی ناس واڵێت دابەزێنیت.

دەتوانیت بەخێرای پارە بنێریت بۆ هەر کەسێک لە هەر شوێنێکی عێراق بەتەنها چەند تاپێک لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ناس واڵێتەوە. هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی هێڵی کۆڕەکە تیلیکۆمی تایبەت بە خۆتەوە پەیوەندی بکەیت بە *343# و ڕێنماییەکان جێبەجێبکەیت.

کە پرۆسەی پارەگواستنەوە تەواوبوو دەست بەجێ باڵانسی وەرگرەکە زیاد دەبێت و دەتوانیت یەکسەر بەکاریبهێنێت. لە ڕێگەی ئەپلیکێشنەوە نامەیەک ڕەوانەی وەرگرەکە دەکرێت کە بڕی پارەی وەرگیراو و باڵانسی بەردەست تیایدا دیاریدەکرێت. ئەگەر هات و وەرگرەکە هەژماری نەبێت، کورتەنامەیەکی پێدەگات کە بڕی ئەو پارەیە دیاریدەکرێت کە بۆی ڕەوانەکراوە. وەرگرەکە دەتوانێت پارەکە بەکاربهێنێت لە ڕێگەی دابەزاندنی ئەپلیکێشن یاخود دەتوانێت پارە ڕابکێشێت لە ڕێگەی سەردانیکردنی یەکێک لە لقەکانی ناس واڵێت یاخود لە ڕێگەی یەکێک لە بریکارە ڕێگەپێدراوەکانەوە کە ژمارەیان لە ١٠٠٠ لق و بریکار زیاترە.

هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی سه‌ردانی كردنی بنكه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ناس واڵێت هه‌ژماره‌یه‌كه‌یان بڵۆك بكه‌ن یاخود ڕابگرن. هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی كردن به‌ کارمەندی ڕاژەی به‌شداربووانمان هه‌مان كار ئه‌نجام بده‌ن. بۆ گه‌یشتن به‌ ڕاژەی به‌شداربووان په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ 0900 0750 900 .

بەڵێ, دەتوانیت باڵانس پڕبکەیتەوە بۆ هێڵی کۆڕەک تیلیکۆمی تایبەت بە خۆت وە تەنانەت باڵانس بۆ خانەوادە و هاوڕێکانیشت بنێریت.

ناس واڵێت کۆمەڵێکی بەرفراوانی کارتی ئەلیکترۆنی پیشکەش دەکات. تکایە بگەڕێوە بۆ کۆمپانیای کارتی ئەلیکترۆنی دەستنیشانکراو بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر بزانیت دەربارەی جۆنیەتی سوودوەرگرتن لە کارتەکە. بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بە بەشی راژەی بەشداربووان بکە لە ڕێگەی ژمارە  0900 0750 900  کە ٢٤ کاتژمێر کراوەیە.

لە ڕێگەی بەکارهێنانی ناس واڵێتەوە، کڕینی کارتی ئەلیکترۆنی کردارێکی زۆر خێرا و ئاسان و پارێزراوە. تەنها پێویستە بچێتە ناو هەژمارەکەت لە ئەپلیکێشنی ناس واڵێتەوە.

- کارتی ئەلیکترۆنی هەڵبژێرە

- جۆری کارتی ئه‌لیکترۆنی هەڵبژێرە

- ئەو کۆمپانیای کارتی ئەلیکترۆنی هەڵبژێرە کە حەزت لێیە

- مامەڵەی کڕین دووپات بکەرەوە

لە دوای داواکردنی کارتەکەت، کورتەنامەیەک بەدەستت دەگات کە کۆدی نهینی کارتی ئەلیکترۆنی تیایدایە. بگەڕێوە بۆ کۆمپانیای کارتی ئەلیکترۆنی تاکو زانیاری زیاتر بەدەستت بکەوێت لەسەر چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە کارتەکە.

ئەگەر هیچ کورتەنامەی دووپاتکردنی کڕینی کارتی ئەلیکترۆنیت بەدەست نەگەیشت لە ماوەی ١٥ خولەک لە دوای کڕینی کارتەکە، یان ئەگەر کۆدەکەت وون کرد، تکایە پەیوەندی بە بەشی راژەی بەشداربووان بکە لە ڕێگەی ژمارە  0900 0750 900 .

ئەگەر نازانی لە چ شوێنێک کۆدەکەت داناوە یان ئەگەر بە هەڵە کۆدەکەت سڕییەوە، تکایە پەیوەندی بە بەشی راژەی بەشداربووان بکە لە ڕێگەی ژمارە  0900 0750 900  تاکو بتوانین یارمەتیت بدەین.

ئەو کارتانەی ناس واڵێت دەردەکات ماوەیان بەسەر ناچێت و دەتوانیت لە هەموو کاتێکدا بەکاری بهێنیت.

بەڵێ پارەیەکی کەم دێتە سەر. پێویستە بەر لە دووپاتکردنی مامەڵەکە بە ووردی پێداچوونەوەی داواکاری کڕینی کارتەکەت بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت چ پارەیەک دێتە سەر.

نەخێر، ناکرێت کرداری کڕین پووچەڵ بکرێت لە دوای دووپاتکردنی مامەڵەکە.

لەوانەیە بەهەڵە کۆدەکەت داگرتبێت یان لەوانەویە کۆدەکە خۆی هەڵەی تیا بێت. تکایە پەیوەندی بە بەشی راژەی بەشداربووان بکە لە ڕێگەی ژمارە  0900 0750 900  بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی.

تکایە پەیوەندی بە بەشی راژەی بەشداربووان بکە لە ڕێگەی ژمارە  0900 0750 900  یان لە ڕێگەی ناردنی ئیمێل بۆ ئەم ناونیشانە [email protected].

.دەتوانیت سەیری ئەو کارتانە بکەیت کە پیشتر کڕیوتە لە ڕێگەی کردنەوەی ئەپلیکێشنەکە و دواتر هەڵبژاردنی "مامەڵەکان

بەڵێ، دەتوانیت ئەمە بکەیت لە ڕێگەی به‌ستنه‌وه‌ی API لە دوای ڕێکخستن، دەتوانیت پارەی وەرگریت بەرامبەر ئەو کاڵا و خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکەیت لە هەر خاوەنێکی هەژماری ناس واڵێتەوە تەنها لە چەند چرکەیەکدا

بەڵێ، دەتوانیت ئەمە بکەیت لە ڕێگەی کردنەوەی هەژمارێکی ناس چاریتی لە نزیکترین لقی ناس واڵێت. بۆ زانیاری زیاتر، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە بەشێ ڕاژەی بەشداربووان لە سەر ژمارە  0900 0750 900 .

ئەگەر خزمەتگوزاریەکانمان لە باشترین ئاستدا نەین ئەوا هەمیشە خۆشحاڵ دەبین کە ئاگادارمان بکەنەوە, بۆ ئەوەى بتوانین چاکسازی تێدا بکەین. دەمانەوێت ڕێگایەکی ئاسانتان بۆ دابین بکەین بۆ دەربڕینی سکاڵاکانتان, بەزووترین کات کێشەکانتان بۆ چارەسەر بکەین و دڵنیابینەوە لەوەی کە ئێوە ڕازین لەشێوازى چارەسەرکردنی کێشەکە. دەتوانم بەم ڕێگایانەى خوارەوە سکاڵاکانتان بگەیەنن پێمان.

ڕووبەڕوو – سەردانی نزیکترین لقی ناس واڵێت بکە

بە نووسراو – لە ڕێگەى [email protected] نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرن لەگەڵ ناوی تەواوەتیت و ژماررە مۆبایلەکەت کە تێیدا بە ووردى کێشەکانتان باس بکەن.

لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفوونیەوە - پەیوەندی بکەن بە خزمەتگوزاری بەشداربووانەوە بە ژمارە تەلەفوونی  0900 0750 900 

 

دەتوانیت هەموو ڕۆژانی هەفتە و ٢٤ کاتژمێرى بەردەوام پەوەندی بکەیت بە خزمەتگوزارى بەشداربووانەوە پەیوەندیمان پێوە بکە لەڕێگەى  0900 0750 900 

ئیمەیڵ/ [email protected]

گفتوگۆى ڕاستەوخۆ لەڕێگەى www.nasswallet.com