ناس واڵێت چیە

ناس واڵێت له‌ ساڵی ٢٠١٩ دامه‌زراوه‌ و بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌ هه‌ولێره‌ و ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی بۆ هاوڵاتیان و خاوه‌ن كار و دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان ده‌ره‌خسێنێت تاوه‌كو به‌ شێوازێكی دیجیته‌ڵی مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و سوودمه‌ند بن له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناس واڵێت هه‌ر له‌ ناردن و وه‌رگرتنی پاره‌ و حه‌واڵه‌كردن و پسوڵه‌دان و دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ شێوازێكی پارێزراو و سه‌رده‌میانه‌.

به‌كارهێنانی ناس واڵێت ئه‌زموونێكی تازه‌یه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ هه‌ر كوێیه‌كی عێراق بژین هه‌ر بۆیه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ژیانی چه‌ند ساڵه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئاڵۆزی دارایی هاوڵاتیان بگۆڕین و ده‌رفه‌تیان پێ بدەین كه‌ به‌ ئاسانترین ڕێگه‌ ئه‌زموونی چاودێری پاره‌كانیان تاقی بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ خێراییه‌كی زۆر و دڵنیایی و پارێزراوییه‌كی هه‌میشه‌یی.

ناس واڵێت بۆ هاوڵاتیان

ناس واڵێت ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ هاوڵاتیان كه‌ ئه‌زموونی ڕێگه‌چاره‌كانی ناس واڵێت تاقی بكه‌نه‌وه‌ و سوودمه‌ند بن له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ به‌رده‌سته‌كان كه‌ بریتین له‌ بازاڕی كردن، ناردن و وه‌رگرتنی پاره‌، حه‌واڵه‌كردن و پسوڵه‌دان، هه‌روه‌ها چاودێری كردنی مامه‌ڵه‌ داراییه‌كان به‌ شێوازێكی زۆر ئاسان و به‌ته‌نها پەیڕەوکردنی چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌.

ناس واڵێت بۆ خاوه‌نكاره‌كان

ناس واڵێت ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ناوازه‌یه‌ بۆ به‌دیهێنان و به‌هێزكردنی داهاتی كار‌ به‌ شێوازێكی دروست، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ به‌شداربووانی كه‌ ئه‌زموونی ئۆنڵاین و شێوازی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ تاقیبكه‌نه‌وه‌. ناس واڵێت كار ده‌كات بۆ به‌ دیجیتاڵكردنی مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانی ناو دوكانه‌كان تاوه‌كو هاوڵاتیان چیتر له‌ خه‌می هه‌ڵگرتنی پاره‌ی كاشدا نه‌بن.

ناس واڵێت بۆ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان

دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان ده‌توانن سوود له‌ ناس واڵێت وه‌ربگرن به‌و پێیه‌ی له‌ ڕێگه‌ی ناس واڵێته‌وه‌ ده‌توانن به‌ شێوازێكی روون و كاریگه‌رو زۆر به‌ خێرایی و به‌ ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك مووچه‌ی كارمه‌ندانیان دابه‌ش بكه‌ن له‌ هه‌ركوێیه‌كی عێراق بژین. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تیان پێ دەدرێت كه‌ بتوانن كۆمه‌ك و مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانیان به‌ شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

ناس واڵێت له‌ هه‌وڵی به‌ دیجیتاڵكردنی كه‌رتی دارای دایه‌ له‌ عێراق

به‌ ته‌نها جزدانێك له‌ یه‌ك كاتدا