حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ له‌ ڕێگه‌ی ناس واڵێته‌وه‌ ئه‌زموونێكی ئاسان و خێرا و پارێزراوه‌

به‌ ته‌نها زانینی ژماره‌ی مۆبایلی كه‌سی به‌رامبه‌ر و دیاری كردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆی ده‌نێریت ده‌توانیت ئه‌زموونی پاره‌ ناردن تاقی بكه‌یته‌وه‌ ئه‌مه‌ش پاش په‌سه‌ندكردنی كاره‌كه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ داخڵ كردنی ژماره‌ی نهێنی هه‌ژماره‌كه‌ت.‌

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ده‌ته‌وێت بۆی بنێریت دیاریی بكه‌ و ڕه‌چاوی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بكه‌ بۆ ته‌واوبوونی كاره‌كه‌‌.

 

پاش په‌سه‌ندكردن و ناردنی پاره‌كه‌، له‌ ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی نهێنی به‌ كه‌سی وه‌رگر ده‌گات.

 

كه‌سی وه‌رگر له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌وه‌ ڕێنمایی ده‌كرێت كه‌ ئه‌پلیكه‌یشنی ناس واڵێت زیاد بكات بۆ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی و سوودمه‌ند بێت له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی پێی گه‌یشتووه‌.

 

ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سی وه‌رگر ئاره‌زووی نه‌بوو ببێته‌ به‌كارهێنه‌ری ناس واڵێت ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ژماره‌ی نهێنیه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ره‌كیه‌كانمان پاره‌كه‌ به‌ كاش وه‌ربگرێت.