کۆمپانیای IrisGuard و ناس واڵێت هاوبەشی دەکەن لە عێراق بۆ یارمەتی دانی UNHCR بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری EyePay® و گواستنەوەی پارە لە ڕێگەی موبایلەوە بو ئەو پەنابەرانەی کە پێویستییان پێیەتی
IRIS خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی دیجیتالی لە ڕێگەی سکانکردنی چاو لە عێراق فراوانتر دەکەن بە هاوبەشی کردن لەگەل ناس واڵیت بو بەکارهێنانێکی پاریزڕاو و گونجاو لەلایەن پەنابەرانەوە.
لەندەن و هەولێر-٣٠ ئایاری ٢٠٢٣- ئەمڕۆ IrisGuard و ناس واڵێت هاوبەشی کردنیان ڕاگەیاند بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری EyePay® لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان لە ئەپلیکەشنی ناس واڵێت.
ئەم یەکگرتنە دەبێتە هوی خەرجکردنی بەردەوامی هاوکاری دارایی مرۆیی، کە لەلایەن (UNHCR) پێشکەش دەکرێت بۆ زیاتر لە ٢٨٠ هەزار پەنابەر کە بە هوی تێکچونی وڵاتەکەیان بەرەو عێراق هاتوون.
ناس واڵیت لەم ساڵانەی دواییدا گەشەیەکی خێرای بەخویەوە بینیوە، لە سالی ٢٠٢٢ زیاتر لە یەك ملیار دولار مامەڵەی لە سەرانسەری عێراقدا ئەنجامداوە. ئەم گەشەکردنە بەهوی زیادبوونی بەکارهێنەری پارەدانی موبایل لە عێراق بووە و ناس واڵێت خزمەتگوزاریەکان و شوێنی نوێیان لە سەرانسەری شار و شارۆچەکەکان لە عێراقدا فراوانتر کردووە و بەردەوامن لە فراوانبوون. ئەندامانی کومەڵەی بانکی عێراقی دڵنیای دەدەن کە بەرزترین ستانداردەکانی رێکخستنی دارایی بەدی دەکرێت لە ناس واڵێت وە لە کارەکانی ناس واڵیت پاڕێزڕاوترین و داهینەرترین تەکنوڵوژیا بەکاردەهێنرێت.
پلاتفۆڕمی EyePay ® تایبەت بە IrisGuard چاوی مرۆڤ بەکاردەهێنێت بو ١٠٠٪ بەڵگەی-دڵنیای-ژیان هەروەها دڵنیای دەدات کە یارمەتی دارایی دەگەیەندرێتە ئەو کەسانەی کە مافی ئەوەیان هەیە بەبێ کارتی پارەدان یان هەژماری بانك هاوکاری وەربگرن. تەکنولۆژیای ناسینەوەی چاوی IrisGuard ڕێگەیەکی زۆڕ پاڕێزڕاو و متمانە پێکڕاوە بو دڵنیابوون و لە مامەڵەی دارای، لەلایەن حکومەتەکان، دامەزراوە داراییەکان، ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە سەرانسەری جیهان بەکاردەهێنرێت کە خزمەت بۆ زیاتر لە ١٤ ملیون سودمەند دابین دەکەن لە نێویاندا پەنابەران و هاوڵاتیان، زیاتر لە ١.٥ ملیار دولاری ئەمریکی لە بەهای یارمەتیە مرۆییەکان لە ساڵێکدا پڕۆسێس دەکات.
"ئێمە زۆڕ خۆشحالین کە لەگەل ناس واڵێت و UNHCR هاوبەشی دەکەین. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە لە هەوڵە هاوبەشەکان بو دابەشکردنی هاوکارییە دارایی مرۆییەکان بە وردی، شەفافیەت و ئاسانکاری. جزدانی ئەلیکترۆنی ( جزدانی مۆبایل ) بە شێوەیەکی بەرچاو لە گەشەسەندن دایە بۆ جێگرتنەوەی پارەی کاش، و ئێستا ئێمە بە تەواوی لەگەڵ سێ تۆڕی جزدانی مۆبایل لە سەرانسەری ناوچەی مینا لە زیاتر لە 300 شوێن هەماهەنگیمان دروستکردووە. پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانمان لەسەر گونجاندنی خزمەتگوزارییەکانمان بووە بۆ پشتگیریکردن ودابینکردنی هەردوو چارەسەری ئۆنلاین و ئۆفلاین، لە شوێنە دوورەکاندا بەبێ ئەوەی پێویست بە هەبوونی شوێن یان ئاسایشی بەردەوام بکرێت.خزمەتگوزاری و پلاتفۆرمی EyePay® نایابترینە لە جیهان بۆ پشتگیریکردنی ئەم بەرەو پێشچوون و گەشەسەندن" عماد مالهاس بەڕێوبەری جێبەجێکار و دامەزرێنەری IrisGuard.
ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە بەهێزەوە بەژداری دەکەین لەگەڵ تیمی IrisGuard و UNHCR ، بۆ زیادکردنی ئەم تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەی eKYC بۆ پلاتفۆرمی ناس واڵێت بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکانمان لەڕێگەی خزمەتکردنی پەنابەران و خێزانەکانیان لە عێراق بە بەرزترین ستاندارد بۆ دڵنیابوون لە دابینکردن و وەرگرتنی هاوکاریەکانین بە شێوازێکی گونجاو و خێرا و پارێزراو” وەلید خالید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناس والێت
ئێستا ناس واڵێت سیستەمی پارەدانی EyePay® ی IrisGuard ی لە 37 شوێن لە عێراق جێگیر کردووە و پلانی هەیە ئەمە بۆ 55 شوێن زیاد بکات. ئێستا پەنابەران دەتوانن بە ئاسانی و بە شێوەیەکی پارێزراو هاوکارییەکان وەربگرن، تەنها چاوەکانیان وەک ناسێنەری تایبەتی خۆیان بۆ جزدانەکە بەکاردەهێنن.
تەنها پێویستی بە سیگناڵی 2G هەیە و تایبەتمەندی ڕەزامەندی تەواوی CE و FCC ی هەیە، مۆبایلی ئەندرۆید EyePay® چالاککراوی IrisGuard لەگەڵ زیاتر لە 1400+ تۆڕی مۆبایلی GSM دەگونجێت (بەپێی پێداویستی ڕێکخراویی ناوخۆیی). ناسینەوەی بایۆمەتری بۆ دڵنیابوون لە بەڵگەی 100%ی بوونی پێویستی بە هەر جۆرە ناسنامەیەکی تر وەک PIN یان بەڵگەنامە لا دەبات. ئەم خزمەتگوزاریە بەخێرایی بۆتە ڕێگەچارەیەکی خوازراو لەلایەن باکارهێنەران و دروستکەرانی جزدانی ئەلیکترۆنی.
دەربارەی IrisGuard
IrisGuard لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە، پێشەنگی جیهانییە لە پلاتفۆرمی ناسینەوەی IRIS لە دروست کردن تا فەراهەمکردنی ئەم خزمەتگوزاریە، بەهێزکردنی گشتگیری دارایی بۆ هەژارترین و لاوازترینەکانی جیهان بە ناسینەوەی IRIS پێشکەوتوو بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری و دڵنیابوونی پارەدان بۆ ئەوەی بتوانرێت دابەشکردنی کارامەی پارە، کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی لە ڕێگەیەوە ئەنجام بدرێت.
دەربارەی ناس واڵێت
کۆمپانیای ناس واڵێت کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری دارایی دیجیتاڵییە کە ئەپی مۆبایل و پلاتفۆرمی ئۆنلاین بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات بۆ ناردن و وەرگرتن و بەڕێوەبردنی پارەکانیان. کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری هەولێرە لە عێراق. ناس والێت مۆڵەتی بانکی ناوەندی عێراقی هەیە و بۆ هەموو هاووڵاتییان/دانیشتووانی عێراق بەردەستە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر IrisGuard، تکایە سەردانی www.irisguard.com بکەن وێنەی بەرهەمەکانمان لەسەر داواکاری بەردەستە. چاوپێکەوتن لەگەڵ عیماد مەلحاس، بەڕێوەبەری جێبەجێکارلەسەر داواکاری بەردەستە پەیوەندی میدیا: ئێڤا موباری بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن IrisGuard UK Ltd ت: +44 (0) 01908 597114 م: +44 (0) 7539 739450 ئیمەیل: emowbray@irisguard.com
بو زانیاری زیاتر لەسەر ناس واڵێت تکایە سەردانی www.nw.iq بکەن. پەیوەندی میدیا:
كاردۆ دلێر
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن ناس ۆاڵیت هەولێر، عێراق
م: +964 (0) 750 550 5040
ئیمەیل: kardo.farhan@nw.iq
زەهرا قاسم
بەرێوەبەری بەبازاڕکردن
ناس ۆاڵیت هەولێر، عێراق
م: +964 (0) 750 550 5303