Skip to content
NassWallet

بلۆگ

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر بەدیجیتەڵ کردنی سێکتەری دارایی لە نێوان کۆمپانیای ناس (ناس واڵێت) وەک کۆمپانیایەکی فینتێک و زانکۆی تیشک

لە پۆلەکانی خوێندن بۆ بەکارهێنەر:یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر بەدیجیتەڵ کردنی سێکتەری دارایی لە نێوان کۆمپانیای ناس (ناس واڵێت) وەک کۆمپانیایەکی فینتێک و زانکۆی تیشک

هەولێر، ٢٣ی نیسان - کۆمپانیای ناس (ناس واڵێت)، هێزێکی پێشەنگ لە پیشەسازی فینتێک و زانکۆی تیشک کە دامەزراوەیەکی متمانە پێکراوە و پابەندە بە ئاستێکی ئەکادیمی بەرز، یاداشتێکی لێک تێگەیشتنیان واژۆکرد لەسەر بنەماکانی ئاڵوگۆڕی زانیاری، و گەشەپێدانی هاوبەش لە نێوان کایەکانی فینتێک و ئەکادیمی. دەست نیشانکردنی سەردەمێکی نوێ لەسەر چۆنیەتی یەکگرتنی کەرتی تایبەت و ئەکادیمی بۆ بەهێزکردنی گەنجان و پەرەپێدانی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری عێراقدا.

بە دەستپێکردنی پڕۆژەی هاوبەش، ئەنجامدانی توێژینەوە، گەشەپێدانی داهێنان و پەرەپێدان و چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەم هاوبەشییە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسە گرنگە کۆمەڵایەتییەکان و شۆڕشکردنە لە کەرتی پارەدانی ئەلیکترۆنیدا دەکاتە ئامانج. بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو ئامانجی سەرەکی ئەم هاوبەشییەیە.

وەلید خالید، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ناس (ناس واڵێت)، تیشک دەخاتە سەر گرنگی ئەم هاوبەشییە و دەڵێت، "ئەم هاوبەشییە تایبەتە بە ڕەخساندنی دەرفەت و چارەسەر کە کاریگەری بەردەوامیان هەبێت هەروەها نەوەی نوێ ئامادەبکات بۆ پێشکەوتن و برەودان بە داهێنان لە بواری دارایی دیجیتاڵیدا." ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتی حکومەتەکەمان و بەتایبەتی بانکی ناوەندی عێراق. دروستکردنی پردی نێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوەی ئەکادیمی زەمینە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر دەڕەخسێنێت کە بۆ گەشەپێدانی هەر کۆمەڵگایەک پێویستە. ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە بەشێک بین لەم دەستپێشخەرییە پێشەنگانە”.

کۆمپانیای ناس (ناس واڵێت) و زانکۆی تیشک پێشەنگن لە پەرەپێدانی چارەسەری تەکنەلۆژی و جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکانی هاوبەشکردنی زانیاری کە هەلی کاری جۆراوجۆر بۆ گەنجانی پیشەگەر دەڕەخسێنن. ئەم پابەندبوونە پەروەردە لەگەڵ داواکارییە پیشەسازییەکان هاوتەریب دەکات، دڵنیایی دەدات لەوەی کە دەرچووان بە لێهاتوویی و زانیاری پێویست بۆ گەشەکردن لە دیمەنە دیجیتاڵییە خێرا پەرەسەندووەکانی ناوچەکەماندا ئامادە دەکرێن. ئەمەش نەک تەنها هێزی کاری گەنجانمان ئامادە دەکات بەڵکو پەروەردەیان دەکات و ببنە سەرکردەی داهاتوو.

لە ڕێگەی ڕاهێنانی هاوبەش، پشتگیری ڕاوێژکاری، گفتوگۆی پانێڵ، و بڵاوکراوە هاوبەشەکان، کۆمپانیای ناس (ناس واڵێت) و زانکۆی تیشک سوود لە شارەزایی هاوبەشەکانیان وەردەگرن کە پێشەنگی جیهانین لە پیشەسازی پارەدان. بە کورتی، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان کۆمپانیای ناس (ناس واڵێت) و زانکۆی تیشک بەڵگەیە لەسەر دیدگای هاوبەشیان بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر لە ڕێگەی پەروەردە و داهێنان و هەوڵە هاوبەشەکان بە ئامانجی کۆتایی بەدەستهێنانی گشتگیری دارایی و بەرزکردنەوەی زانیاری داراییە.

دەربارەی کۆمپانیای ناس (ناس واڵێت): کۆمپانیای ناس (ناس واڵێت) کۆمپانیایەکی پێشەنگی فینتەکە کە پێشەنگە لە گۆڕینی بنچینەی کەرتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی چارەسەری داهێنەرانە. بە یارمەتیدان و بەهێزکردنی تاک و بازرگانان. کۆمپانیای ناس (ناس واڵێت) ئامانجی بەرزکردنەوەی گشتگیری دارایی و هاندانی گەشەی ئابوورییە.

دەربارەی زانکۆی تیشک: زانکۆی تیشک دامەزراوەیەکی بەناوبانگی خوێندنی باڵایە کە پابەندە پابەندە بە ئاستێکی ئەکادیمی بەرز. بە گرنگیدان بە ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ پیشەی سەرکەوتوو، زانکۆی تیشک کۆمەڵێک بەرنامەی بەرفراوان پێشکەش دەکات لە سەرانسەری بەشە جیاوازەکاندا، بە پەروەردەکردنی کلتوری داهێنان و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە.

پەیوەندی: کاردۆ دلێر فەرحان بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەکان ژمارە تەلەفۆن: ٠٠٩٦٤٠٧٥٠٥٥٠٥٠٤٠ ئیمەیڵ: kardo.farhan@nw.iq

ئەم بابەتە بلاوبکەوە لە