بەشێوەیەکی فەرمی سەکۆی ئی-پسوولە چالاک کرا لە هەرێمی کوردستان، و ناس واڵێت وەک یەکێک لە جزدانە ئەلیکترۆنیە سەرەکیەکان بۆ پارەدانی پسووڵەی کارەبا دیاری کرا
هەولێر، عێراق - ١٠ی شوبات ٢٠٢٦، ئەمڕۆسەکۆی ئی-پسوولە بە فەرمی ڕاگەیەندرا وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو هاوڵاتیەکان بتوانن پسووڵەی کارەبایان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی بدەن پێویست ناکات سەردانی ئیدارە حکومییەکان بکەن و لە نۆرە چاوەڕوانی بکەن.
لەگەڵ چالاکردنی سەکۆی ئی-پسوولە، ناس واڵێت بەشداریکردنی خۆی پشڕاستکردوە وەک جزدانی ئەلیکترۆنی سەرەکی کە یەکخراوە لەگەڵ سەکۆی ئی-پسوولە، کە ڕێگایەکی پارەدانی ئاسان و پارێزراو بۆ هاوڵاتیان دابین دەکات، بە شانازییەوە ناس واڵێت سپۆنسەری دایمۆندە لە ڕۆژی ڕاگەیاندنەکە، ئەمەش دووبارە پشتڕاکردنەوە و پابەندبوونی NASS ڕادەگەینێت بە کارکردن بۆ خێراکردنی پارەدانی دیجیتاڵی و باشترکردنی خزمەتگوزاریی ڕۆژانەی هاووڵاتیان.
ئەمڕۆ سەکۆی ئی-پسوولە بە بەشدارکردنی بەرپرسە باڵاکان ڕادەگەیندرێت، لەوانە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڕێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، کە بەهای گرنگییەتی ئەم پڕۆژەیە و ڕۆڵی لە نوێکردنەوەی خزمەتگوزاری گشتیدا دەخاتە ڕوو.
"ڕاگەیندنی سەکۆی ئی-پسوولە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزاریەوە هاوڵاتیان دەتوانن پارەی پسوولەکانی کارەبا لە ڕێگەی جزدانی ئەلیکترۆنی متمانەپێکراوی وەک ناس واڵێت بدەن، و ئەمەش پرۆسەی پارەدانی ڕۆژانە ئاسانتر دەکات و پێویست ناکات سەردانی فەرمانگەکان و بەڕێوبەڕایەتیەکان بکەن بۆ پارەدانی پسوولەکان، شانازی دەکەین کە وەک یەکێک لە جزدانە سەرەکیەکان وەک سپۆنسەری دایمۆند بەشدارین لە بۆنەی ڕاگەیاندنی سەکۆیەکە. سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەتایبەتی ئۆفیسی سەرۆک وەزیران، و بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەم سەکۆیە و ئەم دەرفەتە، بە هیوایین بۆ فراوانکردنی پارەدانی دیجیتاڵی لە زۆر بواری تریشدا بۆ ئەوەی پارەدان بەرچاوتر، کارامەتر، و دەست پێ گەیشتنتر بن بۆ هەمووان."وەلید خالید، بەڕێوەبەری گشتیی NASS E-PAYMENT
لە ڕێگەی ئی-پسوولە هاوڵاتیان دەتوانن پارەی پسوولەکانی کارەبا بە شێویەکی دیجیتاڵی بدەن لە ڕێگەی جزدانە ئەلیکترۆنیە هاوبەشەکان. و سوودمەند بن لە ئەزموونێکی ئاسان تر و خێراتری پارەدان و لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ڕوونتر، لە کاتیکدا پشتگیری سیستەمێکی کۆکردنەوەی بەرچاوتر و کارامەتر بۆ دامەزراوە حکومییەکان دەکات.
هەروەها NASS بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی پشتگیریکردنە لە فراوانکردنی کۆکردنەوەکانی حکومەتی دیجیتاڵی بۆ کەرتە زیادەکان. کە وەک خاوەنی مۆڵەتی دەرکەردن، پرۆسێسکردن، بەدەستهێنەری پارە، وەک جزدانی ئەلیکترۆنی . NASSلە شوێنێکی گونجاودایە بۆ کردنەوەی دەرگای نوێ و ڕێگەی نوێ بۆ هاوڵاتیان تا بە دیجیتاڵی پارە بدەن.