Skip to content
NassWallet

بلۆگ

ئاشنابە بە چارەسەرێکی گشتی بۆ هەموو ڕێگاکانی پارە وەرگرتن

NASS E-Payment خۆشحاڵە بە ناساندنی ڕێگایەکی نوێ بۆ پارە وەرگرتن کە رێ بە بازرگانان دەدات بە ئاسانی مامەڵە داراییەکانیان بەڕێوە ببەن و پارە وەربگرن لە سەرتاسەری عێراق.

NASS بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ یارمەتیدەرێک بووە بۆ خەڵک و بازرگانان کە لە پارەی کاشەوە بەرەو بەکارهێنانی پارەی دیجیتاڵی هەنگاو بنێن، ئەمەش لەرێگای بەرهەمەکانی وەک ناس واڵێت وهیتر. لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەو پێشچوون و ئاسانکاری زیاتر بۆ خەڵك و بازرگانان، لە ئێستادا بەردەستە، کە ئاسانکاری تەواو دەکات لە مامەڵەی پارە وەرگرتن، وە هەموو جۆرە کارتێک قبوڵکراوە لەم پلاتفۆرمە وەک ڤیزا کارت، ماستەر کارت و هەر جۆرە کارتێکی تر. بێ هیچ ئالۆزیەک.لەگەڵ ئامێری POSـی بێ بەرامبەری NASS پرۆسەی پارە وەرگرتن ئاسانتر دەبێت. تۆی بازرگان مامەڵەکانت خێراتربکە و قازانجی زیاتر بەدەستبێنە، کات بۆخۆت پاشەکەوت بکە. ئەم ڕێگایە بۆتۆی بازرگان دروستکراوە، گەر خاوەن دوکانێکی بچوکیت یاخود کۆمپانیایەکی گەورە، یارمەتیدەرت دەبێت بۆ وەرگرتنی پارە زۆر بە ئاسانی و بێ کێشە.

بۆچی ئەم ڕێگایە هەڵبژێرین؟

پەسەنکردنی هەموو جۆرە کارتێک: هەموو جۆرە کارتێکی پارەدانی لا پەسەندە وەک ڤیزا، ماستەر و کرێدت کارت تەنها لە یەک شوێندا

زیاتر سەرنجی کڕیارەکانت ڕابکێشە: ئاسانکارییە بۆ کڕیاران تاکو بە ئارەزووی خۆیان شێوازی پارەدانیان هەڵبژێرن ژیرانە کار بکە: تەکنەلۆژیاکەمان کاتت بۆ پاشەکەوت دەکات و وادەکات مامەڵەکانت بە ئاسانی و بە خێرایی بەڕێوە بچن

سەلامەتی و پارێزراوی: هەموو مامەڵەکان پارێزراون و پابەندن بە پەیڕەوکردنی هەموو ڕێسا و یاساکانی تایبەتمەند بەم بوارەوە

لەگەڵ NASS ONE کاتی ئەوە هاتووە لە پارەی کاش دوور بکەویتەوە و بەرەو داهاتووی پارە وەرگرتنی دیجیتاڵی هەنگاو بنێیت.

ئەم بابەتە بلاوبکەوە لە