Skip to content
NassWallet

بلۆگ

جزدانی ئەلیکترۆنی بازرگانی بەهێز دەکات لە بازاڕە گەشەسەندووەکان

بۆ خوێندنەوەی بابەتە ئۆرگیناڵەکە سەردانی Payments Cards and Mobile بکە.

لە یەکەم بلۆگ لە زنجیرەی بلۆگەکان، سەیری ئەوەمان کرد کە چۆن جزدانی ئەلیکترۆنی پەیوەندی دارایی بەکارهێنەرو بانکداری لە بازاڕە تازەپێگەیشتوەکاندا دەگۆڕێت. ئەم بلۆگە ڕەچاوی ئەوە دەکات کە چۆن خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەکان یارمەتی سیستەمی بانکداری و بازرگانییەکان دەدەن بۆ گەشەکردن.

یەکەم، زۆر گرنگە لەوە تێبگەین کە بۆچی گەشەی ئابووری لە بازاڕە تازەپێگەیشتوەکاندا گرنگە. زۆرجار بازاڕە تازەپێگەیشتوەکان تووشی ناسەقامگیری سیاسی یان کۆمەڵایەتی دەبن، کە دەتوانێت هەلومەرجێکی نادیار بۆ بازرگانی دروست بکات. لە بەرامبەردا گەشەی ئابووری دەتوانێت ببێتە هۆی سەقامگیری کۆمەڵایەتی زیاتر بەهۆی ئەوەی هاوڵاتیان چێژ لە ئاستێکی باشتری ژیان وەردەگرن، ئەمەش بازنەیەکی لێهاتوو دروست دەکات لەگەڵ گەشەکردنی خواست لەسەر کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لە وەڵامی پێداویستییەکانی لە بەکارهێنەردا. بۆ نموونە عێراق گەشەیەکی بەهێزی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت دوای دەیان ساڵ لە نائارامی سیاسی، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات ئەمساڵ گەشەی ڕاستەقینەی وڵاتەکە بە ڕێژەی لەسەدا دە بەخۆیەوە ببینێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٤٪ بووە.

جزدانی ئەلیکترۆنی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لەم پێشکەوتنەدا، خێراکردنی ڕۆیشتنی پارە لە نێوان بازرگانی و حکومەت و تاکەکاندا، و مامەڵەکان هەرزانتر دەکات، وەک لە یەکەم بلۆگماندا باسمان کرد. بۆ بازرگانان، جزدانی ئەلیکترۆنی دەتوانێت یارمەتی زیادکردنی فرۆشتن بدات چونکە بەکارهێنەران چیتر پشت بە هەڵگرتنی پارەی کاش نابەستن بۆ کڕین، لەبری ئەوە مامەڵەکردن بە بەکارهێنانی ئامێری مۆبایلەکەیان هەڵدەبژێرن. کاتی یەکلاکردنەوە لەسەر هەر مامەڵەیەک کەم دەکرێتەوە و تێچووی هەر مامەڵەیەک بە شێوەیەکی گشتی ٤٠٪ کەمترە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پارەی کاش. جگە لەوەش، بازرگان دەتوانێت ڕێژەی گۆڕینی خۆی باشتر بکات بە پێشکەشکردنی دەرفەتی بازاڕکردن بۆ کڕیاران بە شێوەی ئۆنلاین.

هەرچەندە بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراق لە سەرەتای دەستپێکیدایە (بە نزیکەی ٥ ملیار دۆلار لە فرۆشتنی ئۆنلاین لە دانیشتوانی ٤٤.٥ ملیۆن کەسەوە بەدەست دەهێنرێت)، بەڵام پێشبینی دەکرێت مامەڵە دیجیتاڵییەکان لە وڵاتەکەدا دوو هێندە زیادبکات تا ساڵی ٢٠٢٥ و بگاتە ١٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی –ئەمەش ڕێگە بە بازرگانان دەدات خزمەتگوزاری دیجیتاڵی خۆیان باشتر بکەن و بەرەوپێش ببەن.

بانکەکان: هاوکاریکردنی بازرگانەکان، فراوانکردنی فرۆشتن

فراوانبوون لە بازاڕی بازرگانی ئەلیکترۆنی دەرفەتێکی ئاشکرا بۆ بانکەکانی عێراق و دابینکەرانی جزدانی ئەلیکترۆنی دروست دەکات، چونکە بازرگانە تازەکان لە بازاڕکردنی ئۆنلاین و وەرگرتنی جزدانی ئەلیکترۆنی لەناو فرۆشگاکاندا بەدوای هاوبەشێکی بەدەستهێنان دەگەڕێن بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە هەموو شتێکدا لە قبوڵکردنەوە تا ڕێگریکردن لە ساختەکاری. لەوەش زیاتر، جزدانی ئەلیکترۆنی دەرفەتی گەورە بۆ هەردوو دابینکەری بانکی و غەیرە بانکی دەڕەخسێنێت بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنەران و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی نوێ بە پشتبەستن بە شیکارییەک کە بەکارهێنەران چۆن جزدانی ئەلیکترۆنی خۆیان بەکاردەهێنن. نموونەیەك لەوانە بەرهەمی قەرزدانی بچووک، گرێبەستی خانووبەرە، ئێستا بکڕە دواتر پارەکە بدە و و خزمەتگوزارییەکانی تر بۆ قەرزکردن. لەمەش زیاتر، بە پێشکەشکردنی جزدانێکی دیجیتاڵی دابینکەران دەتوانن پەیوەندی تەواو لەگەڵ بەکارهێنەران پەرەپێبدەن و تێچووی بازاڕکردن و دابەشکردنیان کەم بکەنەوە.

لە ناس واڵێت، ئێمە لە ڕێگەی جزدانی ئەلیکترۆنی و کارتی پارەدان گەشەپێدانی ئابووری بۆ هەموو عێراقییەکان کارا دەکەین. وەک یەکێک لە یەکەم کۆمپانیاکان لە عێراقدا کە جزدانێک و ئەندامێکی سەرەکیی دەرهێنەری تۆڕی ڤیزای خستووەتە بازاڕەوە، چارەسەری جزدانی ئەلیکترۆنیمان دروستکردووە کە بەکارهێنەران دەتوانن پارە بۆ یەکتر بگوازنەوە (گواستنەوەی P2P)، کاش زیاتر لە هەزار شوێنی بریکارەکان، و... پارەی حکومەت و کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان بدەن و وەریبگرن. هەروەها ئێمە تۆڕێک لە بازرگانەکان دروست دەکەین کە جزدانی دیجیتاڵی بە شێوەی ئۆنلاین و لەناو فرۆشگاکان وەرئەگرن، و لەگەڵ بانکەکان و حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کاردەکەین بۆ ئەوەی عێراقییەکان ئاسانتر بژین لە جیهانێکی دیجیتاڵیدا بۆ زانیاری زیاتر لەسەر یارمەتیدانی ناس واڵێت لە گەشەی ئابووری و زیادکردنی دەرفەتەکان لە عێراق، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: www.nw.iq

ئەم بابەتە بلاوبکەوە لە