Skip to content
NassWallet

بلۆگ

ناس واڵێت ڤیزا هەڵدەبژێرێت وەک هاوبەشیێک بۆ دروستکردن و بەردەست کردنی خزمەتگوزاری دارایی

هەولێر – ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ – ناس واڵێت کە پێشەنگە لە دابینکردن و بە دیجیتاڵ کردنی سیستەمی دارایی لە عێراق، ئەمڕۆ وەک ئەندامێکی سەرەکی لە تۆڕی ڤیزا مۆڵەتی دروستکردن و بەرهەمهێنانی پێدرا. ئەم هاوبەشییە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ناس واڵێت و ڤیزا بتوانن لە ڕێگەی جزدانی ئەلیکترۆنی و کارتەوە خزمەتگوزارییە داراییەکان بۆ خەڵکی عێراق دابین بکەن کە تا ڕادەیەکی زۆر بانکیان نییە.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ناس واڵێت لە پێشەنگی داهێنانە داراییەکان بووە و هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە دەستیان بە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دارایی دیجیتاڵی بگات، لەوانە پارە ناردن لە نێوان بەکارهێنەران (P2P)، پارەدانی حکومەت و باجی خزمەتگوزارییەکان و وەرگرتنی هاوکاریە داراییەکان، پارەدان لە فرۆشگاکان بە سکانکردنی QR Code و بەم زووانە دەرکردنی کارتی ڤیزا و کارتی ڤیزای گریمانەیی کە ڕاستەوخۆ بەستراوە بە جزدانە ئەلیکترۆنیەکەتەوە.

بەکارهێنەرانی ناس واڵێت دەتوانن کارتەکەیان ببەستنەوە بە جزدانەکەوە بۆ پرۆسێسکردنی پارەدانی ئۆنلاین و زیادکردنی پارە بۆ جزدانەکەیان بە ئاسانی. لە هەمان کاتدا، بەکارهێنەران دەستیان دەگات بە پارەی کاش کە زیاتر لە ١٠٠٠ بریکار و زیاتر لە ١ ملیۆن ئامێری ATM لە جیهاندا کارتی ڤیزا وەردەگرن.

وەلید خالد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناس واڵێت سەبارەت بەم هەنگاوە وتی: "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە دەستپێکردنی ئەم هاوبەشیە لەگەڵ ڤیزا کە بنیات نراوە لەسەر هەوڵەکانی ئێستامان بۆ پێشکەشکردنی چارەسەر و خزمەتگوزاری بەرفراوانی بانکی دیجیتاڵی بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک. لە هەمان کاتدا دیدگامان بۆ ئەزموونی پارەدانی کاش لێس "نا نقدی" و کارکردنمان بۆ باشتر خزمەتکردنی بەکارهێنەرانمان، هاوبەشە بازرگانییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و حکومەت. باشترکردنی خزمەتگوزاری دارایی و بە دیجیتاڵکردنی سیستەمی دارایی ناوەڕۆکی ئەو ئەرکەیە کە لەنێوان ناس واڵێت و هاوبەشەکەمان ڤیزا دا هەیە و دڵنیاین کە بە شێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە لە سەرانسەری عێراقدا.

دەربارەی ناس واڵێت

ناس واڵێت ناوه‌ندێكی نوێیی به‌هێز و داهێنه‌رانه‌یه‌ بۆ به‌ دیجیتاڵكردنی مامه‌ڵه‌ داراییه‌كان به‌ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه‌. ئامانجی به‌رده‌ستخستنی ناس واڵێت بریتیه‌ له‌ باشتركردنی مامه‌ڵه‌ داراییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ وڵاتێكی وه‌كو عێراق كاتێك ده‌بینین دانیشتوانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌یوه‌ستنین بە بانکەوە. ئامانجمان كاركردنه‌ بۆ گۆڕینی پاره‌ی كاش بۆ دیجیتاڵ تاوه‌كو كۆمه‌ڵگا‌كه‌مان له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ بێ به‌ش نه‌بن.

ناس واڵێت لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە و ئۆفیسی سەرەکی لە هەولێرە، ڕێگەیەکی دیجیتاڵی بۆ تاک و بازرگان و دامەزراوە حکومییەکان دابین دەکات بۆ ئەوەی خەرجی ڕۆژانە و پاشەکەوت و دابەشکردنی مووچە و وەرگرتنی پارە و ناردنی پارە و پێدانی باج بە ئاسانی و پارێزراوی بکەن.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی بەرزکردنەوەی گشتگیری دارایی و کاراکردنی گەشەی ئابووری لە عێراقدا، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: www.nw.iq

ئەم بابەتە بلاوبکەوە لە