ناس واڵيت یەکگرتن لەگەڵ وێسترن یونیەن دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی پارەی جیهانی بۆ بەشداربووان
ناس واڵيت یەکگرتن لەگەڵ وێسترن یونیەن دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی پارەی جیهانی بۆ بەشداربووان
٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٤
هەولێر، هەرێمی کوردستان – عێراق؛ ناس واڵێت و وێسترن یونیەن بەیەکەوە هاتوون بۆ بڵاوکردنەوەی خزمەتگوزاری گواستنەوەی پارەی نێودەوڵەتی لە ئەپلیکەیشنی ناس واڵێت. ئەم هاوکارییە خاڵێکی گرنگە بۆ ئاسانکردن و خێراترکردنی مامەڵەکان لە جاران. کڕیاران لە سەرتاسەری عێراقەوە پێیان دەکرێت ڕاستەوخۆ پارە بنێرن و وەرگرن لە ئەپلیکەیشنی ناس واڵێتەوە بۆ یەکەم جار تەنها بە چەند تاپێک.
بەشداربوان دەتوانن بە چەند خولەکێک هەژماری ناس واڵيت دروست بکەن و پاشان دەست پێبکەن بە ناردن و وەرگرتنی پارە لە دوا سنوور. ئەم بەشداربوانە پارە دەنێرنە دەرەوە هێزی تەواوی تۆڕی وێسترن یونیەنیان لە بەردەست دەبێت: پارەدان بۆ هەژماری بانکی و جزدان بۆ زیاتر لە ١١٠ وڵات، و پارەدان بە پارەی کاش لە ٢٠٠ وڵات و ناوچەکان.
ولید خالد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ناس والێت وتی: "لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی پارەی دیجیتاڵیدا، ئێمە دەستڕاگەیشتن و گەشەکردن بۆ تاکەکان، بازرگانیەکان، کۆمەڵگاکان، و هەموو ئابووری دروست دەکەین بە پڕکردنەوەی بۆشایی خزمەتگوزارییە داراییەکان." ئامانجێکی کۆمەڵایەتی بەهێز لە ناوەڕۆکەکەیدا لەگەڵ پابەندبوون بە گشتگیری دارایی، و ئێمە شانازی دەکەین بە هاوبەشیکردن لەگەڵ وێسترن یونیەن بۆ دڵنیابوون لەوەی دیدگای هاوبەشمان بەردەوامە لە دابینکردنی داواکارییە گەشەسەندووەکانی کۆمەڵگاکەمان و بەشداریکردن لە گەشەپێدانی ئابووریدا.
جان کلۆد فرح، بەڕێوەبەری وێسترن یونیەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای زەریای هێمن، ووتی "هاندانی گشتگیری دارایی و دابینکردنی خزمەتگوزاری دارایی بۆ هەمووان لە دڵی ئاواتەکانماندایە. دەستپێگەیشتنی خێرا بۆ ژێرخانەکانی پارەدانی دیجیتاڵی متمانەپێکراو و گەشەپێدانی باوەڕ لە نێوان بەشداربوان بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییانە کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لە سەرکەوتووی ئەم هیوایە. ئێمە خۆشحاڵین بە هاوبەشیمان لەگەڵ ناس واڵێت بۆ دابینکردنی هێزی پارە گواستنەوەی نێودەوڵەتی ڕاستەوخۆ بۆ ئامێری بەشداربوان بە بێ بەکارهێنانی هەژماری بانکی. ئێمە چاوەڕوانین بە نزیکی کاریان لەگەڵ بکەین بۆ گەشەپێدانی لەخۆگرتنی دارایی و چالاککردنی زیاتر بۆ زۆربوون لە پارە گواستنەوەی دیجیتاڵی لە سەرتاسەری عێراق."
ناس والێت بەردەوام بەدوای تەکنەلۆژیا وهاوبەشی نوێدا دەگەڕێت بۆ باشترکردنی شێوازی ناردنی پارەی خەڵک لە عێراق بۆ خێزانەکان، کۆمەڵگاکان بۆ ماڵەوە یان هاوبەشە بازرگانییەکان بە پارێزراوی وکارامەیی. لەگەڵ بەیەک بەستراونەتەوەی وڵاتانی جیهان، ئەم هاوبەشییە لە نێوان ناس والێت و وێستێرن یونیۆن توانای بە تاکەکان و خێزانەکان و کۆمپانیاکان دەدات بۆ ئەوەی بە ئاسانی ئابووری جیهان بگەڕێن.
دەربارەی ناس واڵيت
کۆمپانیایەکی مۆڵەتپێدراو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، ناس واڵێت لە ٢٠١٩ەوە دامەزراوە، ناس واڵێت ناوهندێكی نوێیی بههێز و داهێنهرانهیه بۆ به دیجیتاڵكردنی مامهڵه داراییهكان بهتهنها له ڕێگهی مۆبایلهوه. ئامانجی بهردهستخستنی ناس واڵێت بریتیه له باشتركردنی مامهڵه داراییهكان بهتایبهت له وڵاتێكی وهكو عێراقدا كاتێك دهبینین دانیشتوانهكهی بهشێوهیهكی بهرچاو پهیوهستن به دنیای تهكنهلۆژیاوه. ئامانجمان كاركردنه بۆ گۆڕینی پارهی كاش و بۆ دیجیتهڵ تاوهكو كۆمهڵگاكهمان لهم دهستپێشخهرییه بێ بهش نهبن. مۆڵەتپێدراوە وەکو ئەندامێکی ڤیزای سەرەکی بۆ دەرکردن و بەدەستهێنان لە ساڵی ٢٠٢٢. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ناس واڵيت بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییەکانی سەردانی ماڵپەڕی ناس واڵێت بکەن: www.nw.iq
پەیوەندی میدیا:
٥٠٤٠ ٥٥٠ ٧٥٠ ٩٦٤+:سەنتەری پەیوەندی میدیای ناس واڵێت