چۆن پارەدانی دیجیتاڵی بازاڕە گەشەسەندوەکان دەگۆڕێت
بۆ خوێندنەوەی بابەتە ئۆرگیناڵەکە سەردانی Payments Cards and Mobile بکە.
بەکارهێنانی پارەی کاش لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی یەک لەسەر سێ دابەزیوە بەپێی ڕاپۆرتی پارەدانی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠٢٢، ئەم دابەزینە بەرفراوانە لە هەمان کاتدا ڕوویدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران لە بازاڕە گەشەسەندوەکاندا دەستیان کرد بە بەکارهێنانی جزدانی ئەلیکترۆنی بۆ پێداویستییە داراییەکانیان. جزدانی ئەلیکترۆنی سوودی زۆر پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات، هەروەها یارمەتیدەرە لە پەرەپێدانی ئابووری بازاڕە گەشەسەندوەکاندا و بەهێزکردنی گەشەی ئابووری.
بە پێی ڕاپۆرتی بانکی جیهانی، نزیکەی ١.٧ ملیار کەس (نزیکەی یەک لە هەر چوار کەس لە جیهاندا) هەژماری بانکییان نییە. نزیکەی چارەکێك لە ژمارەی ئەم کەسانە لە بازاڕە گەشەسەندوەکاندا دەژین و تەکنەلۆژیای جزدانی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن وەک دەرفەتێکە بۆ بەشداریکردن لە ئابووری دیجیتاڵی جیهانی.
لە بازاڕە گەشەسەندوەکاندا جزدانی ئەلیکتڕۆنی بووەتە بابەتێکی جدی و مانادار، کە ڕەنگە لەم شوێنانە ژێرخانی دارایی کۆن بێت یان بە شێوەیەکی خراپ دابەش بکرێت و پشتبەستنێکی زۆر بە پارەی کاش هەبێت. ئەم هۆکارانە (بەتایبەتی پشتبەستن بە پارەی كاش) ڕێگری لە گەشەی ئابووری دەکەن و کاتەکانی مامەڵەکردن زیاد دەکەن و هاندەری بەردەوامی ئابوورییەکی ناڕێکن کە پەیوەندی بە سیستەمی بانکی فەرمی و باجدانەوە نییە.
پەیوەندی نێوان خەڵک و هاندانی گەشەکردن.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەجێنداکەیان "ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام" دا ئاماژەیان بەوە کردووە کە دارایی دیجیتاڵی هۆکارێکی گەورەی هاوسەنگکردنە کە پارەدانی دیجیتاڵی دابین دەکات لەگەڵ کرێدیت و بیمەی بچووک بۆ ئەو کەسانەی کە لەگەڵ بانک مامەڵە ناکەن. لە هەمان کاتدا ڕێگە بە خێزانەکان دەدات کە تێچووی کەرتی تەندروستی و پەروەردە و پارەی خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەببەن. سەبارەت بە دامەزراوە داراییەکان و حکومەت، جزدانی ئەلیکترۆنی پرۆسەکەیان ئاسانتر دەکات بە دروستکردنی تۆماری کرێدێت بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر بانکیان بەکارنەهێناوە، ئەمەش ڕێگە بە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری قەرز دەدات، وەک قەرزی بچووك، گرێبەستی خانووبەرە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە کە یارمەتی خەڵک دەدەن لەگەڵ ئابوورییەکی فراوانتردا تێکەڵ ببن و گەشەی ئابووری بەرەوپێش ببەن.
کۆمپانیای McKinsey and Company ئاماژە بەوە دەکات کە کەمکردنەوەی پشتبە ستنی ئابووری بە پارەی کاش دەبێتە هۆی بەکارهێنانی پارەی ئەلیکترۆنی، ئەمەش دەبێتە هۆی هەرزانتربوونی مامەڵەکان تا ٤٠٪ و خێراترکردنی ئالوگۆڕکردنی پارە لە نێوان خەڵک و کۆمپانیاکان و حکومەتدا. هەروەها بەڵگەی ڕوونیش هەیە کە پارەدانی ئەلیکترۆنی هاندەری گەشەسەندنی ئابووری گشتییە. بۆ نموونە خستنەبازاڕی جزدانی ئەلیکترۆنی لە لوبنان لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە (وەک جزدانی ئەلیکترۆنی Purpl) هاندەری ئاڵوگۆڕی پارە خێراتر و هەرزانتر بووە لە نێوان بەکارهێنەران، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قەیرانە داراییەی کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢١ لە کەرتی بانکی لوبناندا ڕوویدا، و لە هەمان کاتدا لە سعودیە ساڵانە ٣٠٪ لە بەکارهێنانی جزدانی دیجیتاڵی زیادی کردووە لەدوای خستنەبازاڕەوە لە ساڵی ٢٠١٩- ئەمەش گەشەکردنێک بوو کە پەیوەندی بە ئابووری دیجیتاڵییەوە هەبوو بە شێوەیەکی گشتی، و بۆ یەکەمجار لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ حکومەتی سعودیە ڕایگەیاند کە مامەڵەی ئەلیکترۆنی زیاتر لە پارەی کاش لە شانشینی سعودیە بەکارهێنراوە.
ناس واڵێت لە ڕێگەی جزدانی ئەلیکترۆنی و کارتی پارەدان یارمەتیدەرێکی باشی گەشەپێدانی ئابووری عێراق دەبێت وەک یەکێک لە یەکەم کۆمپانیاکان کە جزدانی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا خستووەتە بازاڕەوە و بووەتە ئەندامێکی سەرەکی دەرهێنەری تۆڕی ڤیزا، ناس والێت جزدانێکی ئەلیکترۆنی دروستکردووە کە ڕێگە بە گواستنەوەی پارە دەدات لە نێوان تاکەکاندا (P2P)، پارەدان و وەرگرتنی پارەی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت، و دەستگەیشتن بە پارەی کاش لە ڕێگای زیاتر لە ١٠٠٠ بریکار لە سەرانسەری عێراق.
ڕێکخراوە ناحکومییەکان گرنگن بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووری وڵاتەکەمان، بۆیە جزدانێکی تایبەتمان بۆ کاری بەخشین و ڕێکخراوە مرۆییەکان درووست کردووە، ئەم جزدانە ڕێگەیان پێدەدات کە بەدواداچوون بۆ پارەکان بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی پارەبەخشینەکە دەنێردرێت بۆ وەرگری دروست.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر یارمەتیدانی ناس واڵێت لە گەشەی ئابووری و زیادکردنی دەرفەتەکان لە عێراق، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن:www.nw.iq