Skip to content
NassWallet

بلۆگ

گرنگی و گەشەی پارەدانی ئەلیکترۆنی دوای ڤایرۆسی کۆڤید - ١٩

دوای ڤایرۆسی کۆڤید - ١٩ لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠، دیار بوو کە جزدانی ئەلیکترۆنی، ڕۆڵێکی گرینگی گێڕا لە هێشتنەوەی خەڵک لە پەیوەندی بە تەندروستیەکی باش، پێدانی هاوکاری دارایی ، و کاراکردنی کەناڵێکی سەلامەت و بێ بەرکەوتنی پارەی کاش بۆ پارەدانی شوێنە بازرگانیەکان و پێداویستییەکانی دیکە. 5.2 ملیار بەکارهێنەری مۆبایل لە سەرانسەری جیهاندا یارمەتی دابینکەرانی جزدانی ئەلیکترۆنی داوە کە خێراتر لە خزمەتگوزارییە بانکییە تەقلیدییەکانی دیکە گەشە بکەن. بە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار مامەڵەی ڕۆژانە، پارەدان لە ڕێگەی مۆبایل بووەتە ئامرێزێکی نوێی پارەدان ڕۆژانە بۆ ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهان. لە ئەنجامدا، دابینکەرانی جزدانی ئەلیکترۆنی بوونە بەشێکی گرنگ لە زۆر لە بازرگانیەکان، و ڕێڕەو و بەدیلێکی گرنگ و پارێزراو و سەلامەت و خێرا و کارامەیان بۆ کەرتی بانکی تەقلیدی دابین کرد. ئێستا لە ئاستی جیهانیدا زیاتر لە 1.2 ملیار ئەکاونتی تۆمارکراو و 300 ملیۆن هەژماری چالاک مانگانە هەیە. بەهای جیهانی مامەڵەی ڕۆژانە بۆ یەکەمجار 2 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2022 بگاتە 3 ملیار دۆلار. سەبارەت بە بازاڕی عێراق نزیکەی 3.5 ملیۆن جزدانی ئەلیکترۆنی تا ناوەڕاستی ساڵی 2020 کرایەوە.

جزدانی ئەلیکترۆنی یارمەتیدەر بووە بۆ ناساندنی کەیسی بەکارهێنان و کەناڵ و شێوازی نوێ، لە پارەدانی بازرگانییەوە تا پڕکردنەوەی مۆبایل، پارەدانی پسولە و خەرجکردنی بەکۆمەڵ تا حەواڵەکردنی پارەی نێودەوڵەتی و کارکردنیان لەنێوان جزدانە ئەلیکترۆنیە جیاوازەکان.

ناس واڵێت وەک پێشەنگ لە دابینکردنی سیستەمی جزدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دادەندرێت کە بنکەیەکی تۆکمەی کڕیار و بریکار لە سەرانسەری وڵاتدا بەردەست کردووە و خزمەتگوزاری بانکی دیجیتاڵی مۆدێرن و سەلامەت و پارێزراو و گونجاو لە ڕێگەی کەناڵەکانی مۆبایل و USSD و وێب پۆرتاڵەوە پێشکەش دەکات.

ناس والێت پاڵپشتی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی کردووه‌ له دابەشکردنی یارمەتی بە کۆمەڵ بۆ ئەوخێزانانەی کە پەتای کۆڤید – ١٩ کاریگەری لەسەر ژیانیان کردوە. هەروەها هاوبەشیکردن لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی ناحکومی کردوە – ناس واڵێت بۆ دابەشکردنی پشتگیری داهات و پارەی فریاگوزاری بە خێرایی و کارامەیی.

لەگەڵ زیاتر ئاگاداربوونی خەڵک لە مەترسییە تەندروستییەکانی دەوروبەری بەکارهێنانی پارەی کاش، بە خێرایی ڕوویان لە جزدانی ئەلیکترۆنی کرد وەک چارەسەرێکی بەدیل بۆ کڕینی خۆراک و جلوبەرگ و پێداویستییەکانی دیکە . ناس واڵێت سەدان دوکان و فرۆشگا و ئەپ و ماڵپەڕی هەیە کە بەستراوەتەوە بە پلاتفۆرمەکەیەوە کە پارەدانێکی ئاسان و سەلامەت و گونجاو پێشکەش دەکات بە تەنها بە سکانکردنی QR Code

بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا زیاتر گەشەبکەین و کارئاسانی بۆ بەکارهێنەرانی جزدانی ئەلیکترۆنی زیاتر بکەین، ناس والێت خزمەتگوزاری وێستەرن یونیون دەخاتە بەردەست بۆ ئاسانکاری لە ناردن و وەرگرتنی پارە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کە ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕین و ئاسانکاریەکی زۆر بۆ بەشداربوان و خاوەنکارەکان.

ئەم بابەتە بلاوبکەوە لە